هەم دووربینە هەم زەڕەبینە
ئەوەی نەیمابێ بێچار دەمێنێ
مەبەست لە چاوە، هەم دووربینە، واتە: چاو دەتوانێت شوێنی دووری پێببینرێت وەک دووربین، هەم زەڕەبینە، واتە: شتی زۆر بچووک و وردی پێدەبینرێ کە بە زەڕەبین چووێنراوە، ئەوەی نەیمابێ بێچار دەمێنێ، واتە: ئەوەی بینایی لە دەست دابێ، دوور و نزیک ناتوانێت ببینێ. وەڵام (چاو) . [1]