هێندەی پارووە، یەکە نەک دووە
نەرمی بێ مووە، لە گشت دیزان ئەسکووە
مەبەست لە زمانی مرۆڤە، هێندەی پارووە، واتە: زمان هێندەی پاروویەک نان دەبێ، یەکە نەکە دووە، واتە: زمان یەک دانەیە، نەرمی بێ مووە، زیاتر وەسفی زمان دەکات کە نەرم و لووسە، لە گشت دیزان ئەسکووە، واتە: لە هەموو شتێکدا قسەدەکات. وەڵام (زمان). [1]