ناونیشانی بابەت: لاوازی و کەمی کێش
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$نیشانەکانی لاوازی و کەمی کێش و دەرئەنجامەکانی:$
گرنگترین نیشانەی لاوازی بریتی یە لەوەی کە بەوە کە کێشی مرۆڤەکە کەمتر بێت لە کێشی ئاسایی بە گوێرەی باڵا و تەمەن و ڕەگەز لەگەڵ بێهێزی و ئازاری بەشە جیاوازەکانی لەش و تەمەڵی و کەمی جوڵە و زوو هیلاک بوون و شەکەتی بەردەوام و سەرئێشە و گێژی و کەمی ئیشتها و زوو زوو نەخۆش کەوتن و درەنگ چاک بوونەوە لەگەڵ بوونی کۆمەڵێ دەرئەنجامەی کەمی کێش کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- بەدخۆراکی و کەمی ڤیتامین و کانزاکان و پڕۆتین و چەوری.
2- کەم خوێنی: بە زۆری بەهۆی کەمی مادەی ئاسن و هەندێ جاریش بەهۆی کەمی فۆلیک ئەسید و زنک و ڤیتامین بی 12.
3- نەرم بوونی ئێسقان و ئێسکە نەرمە و دووبارە بوونەوەی شکانی ئێسقان لە ئەنجامی ڕووداوی سادە.
4- ڕووتانەوە و وەرینی قژ و بێهێزی قژ.
5- دواکەوتنی گەشە و کورتی باڵا لە مناڵان دا.
6- بێهێزی کۆئەندامی بەرگری لەش و زوو زوو نەخۆش کەوتن و درەنگ چاک بوونەوە.
7- درەنگ چاک بوونەوە و هەستانەوە لە نەشتەرگەری.
کەمی تەرکیز و توانای بیرکردنەوە و زوو شت بیرچوونەوە.
8- تێک چوونی سوڕی مانگانەی خانمان و بەرزبوونەوەی ئەگەری نەزۆکی و لەبارچوونی کۆرپەلە کاتی سکپڕی.
9- کەوتنی ددان و نینۆک.
10- تێک چوونی ڕەنگ و شێوەی پێست و درووست بوونی چرچ و لۆچی و خاڵ و دەرکەوتنی ڕەشی لە بەرچاو.
11- خەمۆکی و قەلەقی و خەمباری و تەنیایی و گۆشەگیری.
هەوکردنی جومگەکانی لەش و نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی.
$چارسەری کەمی کێش:$
1- دەستنیشان کردنی هۆکاری لاوازی و دەرئەنجامەکانی لە ڕێگەی فەحسی خوێن و تیشک و سونارەوە و چارەکردنیان بە پێی توانا.
2- بەکارهێنانی دەرمانی زیادکردنی ئیشتها و ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین بی کۆمپلێکس و ڤیتامین دی بە گوێرەی پێویست بەڵام لە ژێر پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراکەوە.
$ چەند ڕێنمایی یەکی بنەڕتی دەربارەی خۆراکەوە:$
1- خواردنی ژەمەکان بە ڕێکی و لە کاتی خوێ دا و خواردنی ژەمی بەیانی پێش کاتژمێر هەشتی بەیانی، هەروەها ژەمی زیاتر.
2- ڕێک کردنەوەی خە و و دوور کەوتنەوە لە کەمی خەو و شەونخوونی.
3- دوور کەوتنەوە لە خواردنەوەی ئاو پێش خواردن بە لانی کەمەوە نیو کاتژمێر بەر خواردن و کاتی خواردن و هەروەها نەخواردنەوەی شەربەت و ماستاو و دۆ و خواردنەوە گازیەکان کاتی خواردن.
4- خواردنی سەوزە و میوە بەزۆری لەنێوان ژەمەکان. لەگەڵ خواردنەوەی شەربەتی میوەی فرێش ئەگەر نەتوانیت میوەکە بخوێت بە تەواوی.
5- زیاتر کردنەوەی جوڵە و ئەنجامدانی وەرزشی ئاسان ڕۆژانە و زیاتر کردنی ماوەی وەرزش و گۆڕینی جۆرەکەی بە شێوازێکی تەندرووست و تەدریج.
6- خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو ڕۆژانە لەنێوان ژەمەکان (8 - 12) پەرداخ بە گوێرەی وەرزەکانی ساڵ.
7- کەم کردنەوەی خواردنەوەی چا و قاوە.
8- وازهێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولی یەکان یان کەم کردنەوەیان.
9- بەکارهینانی هەندێک گژوگیا ڕەنگە یارمەتی زیاتر بوونی ئیشتها بدات وەک خواردنی زەیتی شمڵی نیو کاتژمێر پێش ژەمەکان (یەک کەوچکی چێشت لە ناو یەک پەرداخ ئاوی شلەتێن) یان گوڵە بەیبون یا نەعنا.
10- خواردنی خۆراکی هەمەجۆر وێنەی دانەوێڵە وەک نان و سەموون و برنج و بەرهەمەکانی شیر و هێلکە و پاقلەمەنی یەکان و گوێز و چەرس لەگەڵ ماسی گۆشتی سوور و سپی و قارچک بە پێی توانای دارایی.
11- دوورکەوتنەوە لەپاڵ کەوتن و نووستن دوای خواردن لانی کەم بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.
12- بەکارنەهینانی دەرمانی ئیشتها و پڕۆتین سەربەخۆ بێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ؛ لەگەڵ بەکارنەهێنانی حەپی دیکسۆن بە هیچ جۆرێک. [1]