ناونیشانی بابەت: کۆمەڵێک خۆراک چەوری ورگ زیاد دەکەن - جۆرەکانی چەوری ورگ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
- کۆبوونەوەی چەوری لە ناو سک و وەرگ یەکێکە لە کێشە باوەکان کە دەرئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە و ئەگەری تووش بوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی زیاتر دەکات وەک نەخۆشیەکانی دڵ، نەخۆشی شەکرە، ئێسکە نەرمە.
$جۆرەکانی چەوری ورگ: دوو جۆری هەیە:$
1- ئەو جۆرەی ئەبینرێت و لە دیوی دەرەوەی دیواری سک کۆدەبێتەوە.
2- ئەو جۆرەوەی نابینرێت و لە دیوی ناوەی دیواری سک و لە دەوری ڕیخۆڵە و جگەر و ئەندامەکانی تر کۆدەبێتەوە.
$کۆمەڵێک خۆراک چەوری ورگ زیاد دەکەن:$
1- پیتزا.
2- چەوری گۆشتی سوور (کاتی ڕێجیمی کیتۆ و لۆکارب و هاوشێوەکانی نەبێت).
3- خواردنی ڤاست ڤوود؛ وەک هەمبەرگر و گەس و کەنتاکی.
4- چپس.
5- پەتاتەی سوورکراوە و ڤنگر چپس.
6- شەربەتی میوە.
7- ئیشی هەویر:وەک کولیچە و کێک و برمە.
8- دۆندرمە و ئاسکرێم و ساردمەنیەکانی تر.
9- گۆشتی درووستکراو: وەک گۆشتی قوتوو و ستیک و کەنتاکی و باستڕمە.
10- خواردنەوە گازیەکان: وەک بیبسی، کۆلا، فانتا، سێفن، سپڕایت.
11- خواردنەوە کحولیەکان. [1]