ناونیشانی پەڕتووک: دیدی زانستییانە بۆ دەوڵەتی کوردی
ناوی نووسەر: د. موفید محەمەد نوری
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
کورد سنووری سرووشتی خۆیان هەیە، کە لە دەوروبەرەکەیان جیایان دەکاتەوە وەکو چیا و ڕوبار، هەروەها کورد سەرەڕای کولتوور و ژیاری تایبەت بەخۆیان، زمانی تایبەت بە خۆشیان هەیە، بەم شێوەیە هەموو ئەو بابەتانە ئەو ڕاستییە نیشاندەدەن، کە کورد نەتەوەیەکی سەربەخۆیە و زەوی و زمان و مێژووی سەربەخۆی خۆی هەیە.
لە بڕگەی 14 ی بەیانی 11 / ئادار / 1970 هاتووە، کە پێویستە سەرژمێری بکرێ، بۆ ئەو شوێنانەی، کە کوردی تێدا نیشتەجێیە لە چوارچێوەی ناوچە ئۆتۆنۆمیەکان، بەڵام ئەو بڕیارە چەند جارێک دواخرا لەبەر ئەوەی، کە سەرکردایەتی بزووتنەوەی کورد باوەڕی وابوو، کە لە سەرژمێری هەندێ ناوچەدا کورد کورت دەهێنێ. [1]