هەر دەخوا و تێرنابێ.
مەبەست لە مقەستی جل بڕینە، (مقەست: ئامێرێکی دەستییە، بۆ بڕینی جلوبەرگ بەکاردێ) هەر دەخوا و تێرنابێ، مەبەست لە کاتی بڕینی قوماش یان جلوبەرگە لەلایەن بەرگدروویەکەوە، واتە: مقەست هەتا پێی ببڕی هەر دەبڕێ، چووێنراوە بە کەسی زۆرخۆر، هەتا بخوا تێرنابێ. وەڵام (مقەست) .[1]