ناونیشانی بابەت: سوودەکانی ڤیتامین E
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- بەهێز کردنی مووەکانی قژ و ڕێگریکردن لە ڕووتانەوە.
2- بەهێز کردنی بەرگری لەش.
3- نەهێشتنی چرچ و لۆچی و خاڵ و شوێنی برین.
4- پاراستن لە ژێرپەنجەی پێست و مەمک.
5- پاراستنی لەش لە ماددە ئۆکسێنەرەکان.
6- کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە.
7- پاراستنی تەندرووستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی.
8- ڕێگریکردن لە مەینی خوێن.
9- دابەزاندنی چەورییە سیانیەکان.
$گرنگترین سەرچاوەکانی ڤیتامین E:$
چەرەس، گوێز، بادام، زەیتی ڕووەکی وەک گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ماسی سەلمۆن، سەوزە گەڵا تۆخەکان و زەیتی جگەری نەهەنگ. [1]