ناونیشانی بابەت: هۆرمۆنی برسییەتی چییە؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
هۆرمۆنی گریلین (Ghrelin hormone): لە لایەن گەددە و ڕیخوڵە باریکەوە بەرهەم دەهێنیرێت و بەشێکی کەمیشی لە پەنکریاس و مێشکەوە دەڕێژرێت، کۆمەڵێک ئەرکی هەیە لە ناو جەستەدا بەڵام گرنگترینیان بریتییە لە هاندانی ئارەزوو و ئیشتهای خواردن، بۆیە پێی دەوترێت هۆرمۆنی برسیەتی.
$هۆکارەکانی هاندانی ڕشتنی هۆرمۆنی برسییەتی:$
ئاستی گریلین بەرز دەبێتەوە پێش ژەمەکان، کاتی بەڕۆژوو بوون. لە شەو دا، دوای خواردن بە خێرایی دادەبەزێت (کەمتر لە کاتژمێرێک) تا ئەو کەسە هەست بە تێری بکات.
1-بەتاڵی گەددە: گەددەی بەتاڵ هانی ڕشتنی هۆرمۆنی گەددە ئەدات تا ئەو مرۆڤە هەست بە برسیەتی بکات و نان بخوات.
2- کەمخەوویی: نووستن بۆ ماوەی کەمتر لە پێویستی لەش لە شەودا دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی برسیەتی.
3- هۆکاری تر وەک:
- نەخواردنی بڕی پێویست لە خۆراک ڕۆژانە یان لە کاتی ڕێجیمی قورس و کەم کالۆری.
- دوای دابەزاینی کێش و ڕێجیم: وەک ئەوەی جەستە هەوڵ بدات کێشە کۆنەکەی لەش دووبارە بە دەست بێنێتەوە.
- بینینی وێنەی سەرنج ڕاکێش و بەتام و چێژی خواردن: بۆ نموونە لە ڕیکلام و تۆڕە کۆمەڵایتەکان.
- هەندێک نەخۆشی وەک کۆنیشانەی بڕادەر - ویلی، anorexia nervosa (بۆیە بەرز دەبێتەوە تا ئەو کەسە بپارێزێت لە مردن لە برسا).
- شایەنی باسە هۆرمۆنی برسیەتی کاتی قەڵەوی و زۆری کێش بەرز نابێتەوە، بەڵکوو پێش زیاد بوونی کێش بەرز دەبێتەوە.
- لە داهاتوودا باس لە هۆرمۆنی لێپتین کە بە هۆرمۆنی تێربوون ناسراوە بڵاودەکرێتەوە پشت بە خوای گەورە. [1]