ناونیشانی بابەت: چۆن بتوانین ماستی سرووشی لە ماستی شیری وشک جیا بکەینەوە؟
ئامادەکردن: د. #لەشکر حەمید#
ماست لەڕووی پێکهاتەوە ڕێژەیەکی باش لە پرۆتین و کازاکان و ڤیتامین و چەوری یەکان و کاربۆهیدراتی تێدایە کەسەرچاوەی زۆرێک لەمادە بنچینەی یەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ.
بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو ماستانەی لە بازاڕدا بە ماستی فرێش و سرووشتی دەفرۆشرێت لە شیری وشک درووستدەکرێن.
هەرچەندە بە پێی ستاندارد شیری وشک ڕێگە پێدراوە بۆ درووستکردنی ماست بەڵام هەمان بەهای خۆراکی نی یە کە لە شیری سرووشتی (تەڕ) درووستدەکرێت.
$چۆن ماستی شیری وشک لە ماستی شیری سرووشتی (تەڕ)جیا بکەینەوە؟$
1- لە ڕووی شارەزای یەوەو زۆر بەکارهێنانی ماست دەتوانرێت لە ڕێگەی تام و بۆن و ڕەنگ ماستی سرووشتی لە ماستی شیری وشک جیابکرێتەوە
2- ماستی فرێش و سرووشتی هیچ موادێکی بۆ زیاد ناکرێت و بە تێپەڕبوونی کات زوو ترش دەبێت بەڵام ماستی شیری وشک کە موادی بۆ زیادکراوە بەدەگمەن ترش دەبێێت
3- ماستی سرووشتی دوای شکاندنی ماستەکە ئاوەکەی (شرش) جیادەبێتەوە بە بەراورد بە ماست کە لەشیری وشک درووستکرابێت.
4- پێکهاتەی خۆراکی ماستی سرووشتی جیاوازە لە ماستێک کە لەشیری وشک درووست کرابێت بۆ نموونە ماستی شیری وشک ڕێژەیەکی باش لە ڤایتامینەکانی لە دەستداوە. [1]