بەخێشەوە بە مێشەوە بەخالقی دەروێشەوە
پەنجەی ئەو لەپاشەوە، پاژنەی ئەو لەپێشەوە
مەبەسی لە کوللەیە، (کوللە: گیانەوەرۆچکەیەکی باڵدارە و دەغڵودان دەخوا) بە خێشەوە بە مێشەوە بە خالقی دەروێشەوە، (خالق: درووستکەر) مەبەست لە خودایە کە هەموو شتێکی درووستکردووە، پەنجەی ئەو لەپاشەوە، پاژنەی ئەو لەپێشەوە، واتە: کوللە پاژنەی پێی لەپێشەوەیە و پەنجەی لەپاشەوەیە. وەڵام (کوللە) .[1]