بۆخۆی بێ گیانە و دەگەڕێ لە گیاندار
بێ گیانی بکا و ڕەقیکا وەک دار
مەبەست لە بیورە، (بیور یان تەور: ئامێرێکی فۆکلۆری کوردییە، سەرەکەی ئاسنێکی دەم تیژە و کلکێکی داری هەیە، بۆ داربڕین بەکاردێ) بۆخۆی بێ گیانە و دەگەڕێ لە گیاندار، مەبەست لە تەورە کە خۆی شتێکی بێگیانە و دار دەبڕێت کە شتێکی زیندووە. وەڵام (بیور) .[1]