ئاغەڵێک هەیە دیواری چەرمە
سی و دوو مەڕ تێیدا بێ هەرا و گرمە
مەبەست لە دەم و ددانی مرۆڤە، (ئاغەڵ: جێی داکردنی ئاژەڵ لە زستاندا. فەرهەنگی خاڵ) ئاغەڵێک هەیە دیواری چەرمە، مەبەست لە دەمە، چەرم: مەبەست لە ڕوومەتەکانی مرۆڤە، سی و دوو مەڕی تێدایە بێ هەرا و گرمە، مەبەست ددانەکانی دەمی مرۆڤە کە بە مەڕی ناو ئاغەڵ چوواندوویەتی. وەڵام (دەم و ددان) .[1]