ئاغەڵێک هەیە جێی هەزارسەر مەڕ
باخە گیایەک نابا، نەوشک نەتەڕ
مەبەست لە شارەمێروولەیە، (ئاغەڵ: جێی داکردنی ئاژەڵ لە زستاندا. فەرهەنگی خاڵ) ئاغەڵێک هەیە جێی هەزارسەر مەڕ، مەبەست لە مێرووستانە واتە: شارەمێروولە، باخە گیایەک نابا، نەوشک نەتەڕ، گیا دەڕنرێ و بۆ ئاغەڵ دەبرێ بۆ ئەوەی ماڵات بیخوا، بەڵام مێرووستان گیای بۆ نابرێ. وەڵام (شارەمێروولە، مێرووستان) .[1]