ئەگەر ئازای ئەوە چییە؟ دەمی هەیە و ددانی نییە
دەمی تیژە شت کوت دەکا، قامک لە چاوی نێی گوێ قوت دەکا
مەبەست لە مقەستە، (مقەست: ئامێرێکی دەستییە بۆ بڕینی جلوبەرگ و قوماش بەکاردێ) دەمی هەیە و ددانی نییە، مەبەست لە مقەستە کە دەمی هەیە بۆ قوماش بڕین بەڵام ددانی نییە و توانای کوتکردنی قوماشی هەیە، هەروەها قامک لە چاوی نێی گوێی قوت دەکا، (قامک: پەنجە) واتە: تا بە پەنجە بەکاری نەهێنی، دەم ناکاتەوە. وەڵام (مقەست) .[1]