ئەگەر مەردی مەتەڵبازی بە ئەقڵی خۆت هەڵیبێنە
بەڵێ ئەم شیعرە ئاسانە، مریشکێکیش هەڵیدێنێ
مەبەست لە هێلکەی مریشکە، ئەگەر مەردی مەتەڵبازی بە ئەقڵی خۆت هەڵیبێنە، ئاڕاستەی قسە لە گوێگرە و پێیدەوترێ کە مەتەڵەکە بە وریایی خۆی بزانێت، بەڵێ ئەم شیعرە ئاسانە مریشکێکیش هەڵیدێنێ، واتە: ئەوەی مریشک هەڵیدێنێ هێلکەیە کە وەڵامی مەتەڵەکەیە. وەڵام (هێلکە) .[1]