ئەوە چییە؟ دەخزێ و ناخزێ، هەڵمەتدەبا وەکوو دزێ
بۆ نێوگەڵان دادەبەزێ، ددانی نییە بیگەزێ
مەبەست لە مەشکە ژەنینە، (مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە پێستی بزن درووستدەکرێ، بۆ ژەندنی دۆ بەکاردێ) دەخزێ و ناخزێ هەڵمەت دەبا وەکوو دزێ، مەبەست لە کرداری مەشکە ژەنینە کە بە دەست ژنەوە دێت و دەچێ، بۆ نێوگەڵان دادەبەزێ دانی نییە بیگەزێ، واتە: لەکاتی مەشکە ژەنیندا، دەمی مەشکە لە داوێنی کابان نزیک دەبێتەوە. بەڵام مەشکە دانی نییە گاز بگرێ. وەڵام (مەشکە ژەنین) .[1]