ناو: جەمیل
نازناو: جەم عەلی جەم
ناوی باوک: عەلی جەمیل
ساڵی لەدایکبوون: 1916
ساڵی کۆچی دوایی: 1963
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ئەرگوش# شارۆچکەی #مێرگەسوور#
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی #ئەردێل# ی شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، هاوڕێی مەلا #مستەفا بارزانی# بووە، بۆ یەکێتیی سۆڤێت. ژیاننامە
ئال عەلی ئال عوسمان لە گوندی ''هەڤندکا''ی شارۆچکەی مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. دووجار هاوسەرگیری کردووە، جاری یەکەم لە کوردستان لەگەڵ ساڵحا محەمەد شێرۆ و کوڕێکیان بە ناوی سەعید هەبووە، جاری دووەم لە یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ مومین ئەحمەد ئیسماعیل، دوو کوڕ و دوو کچیان هەبووە بە ناوەکانی نادر 1956، عەبدوڵڵا1960، گوڵناز 1951، گوڵسەرا 1954 لەدایکبوون و هاوژینەکەی لە تاتارەکانی نیمچە دورگەی قڕمی کۆماری ئۆکراینا بوو. لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی و لە 15ی شوباتی 1954 لە زانکۆی تاشقەند وەرگیراوە، لە #29-03- 1959# توانیویەتی بڕوانامەی دیپلۆمی باڵا وەربگرێت. ناوبراو کە لە یەکێتی سۆڤیەت گەڕاوەتەوە بووەتە مامۆستا.
$خەباتنامە$
ئالۆ عەلی ئالۆ پێش ئەوەی پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزانەوە بکات، لە سوپای ئێراق سەرباز بووە، بەڵام لە سەربازی هەڵاتووە. ساڵی 1943 پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە، بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵەکانیدا گیراوە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە 31ی ئاداری 1946 لە هێزی بارزان-ی سەربە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان خزمەتی پێشمەرگایەتی کردووە و لە شەڕەکانی بەرەی سەقز بەشداریی کردووە. لە 15ی نیسانی 1947 لەگەڵ #شێخ ئەحمەد بارزانی# لە ڕووباری #گادەر# پەڕیوەتەوە و گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان، لە 19ی نیسانی 1947 بڕیاری داوە لەژێر فەرماندەیی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە بەرخودان بەردەوام بێت. لە 23ی ئایاری 1947 یاوەری بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت بووە و ئەو کات سەردەستە بووە.
لە ڕێکەوتی 16ی حوزەیرانی 1947 ناوبراو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لەگەڵ #میرحاج ئەحمەد تاهیر ئاکرەیی# (1911-1988) ، لاوکۆ مەسیح و شێخۆمەر شانەدەری ڕایسپاردن بچنە لای پاسەوانانی سنووری یەکێتی سۆڤیەت، تا ڕێگەیان بدەن بچنە نێو خاکی یەکێتی سۆڤیەتەوە. لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوه.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە 19ی حوزەیرانی 1947 لەگەڵ گشت هەڤاڵانی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگەیەکی سەرئاوەڵا کە بە تەلی دڕکاوی دەورەدرابوو، دانران و لەلایەن کۆمەڵێک سەربازەوە پاسەوانییان لێدەکرا و لە ڕووی خۆراک و پۆشاک و هاتوچووەوە وەکوو دیلی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. دواتر لەسەر بڕیاری حکوومەتی سۆڤیەت بەسەر ناوچەکانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان دابەشکران. لە 10ی کانوونی یەکەمی 1947 گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریای خەزەر لە باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان و لە ڕێکەوتی 23ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سەربازییان پێدراوە و بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژانە هەشت کاتژمێر مەشقی سەربازییان پێ کراوە. لە هەمان کاتدا لەبەرئەوەی خۆی مامۆستای زمانی کوردی بووە، ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر وانەی زمانی کوردیی بە هەڤاڵەکانی گوتووەتەوە.[1]