ناو: عومەر
نازناو: عومەر حەدۆ شانەدەری
ناوی باوک: حەدۆ عومەر
ڕۆژی لەدایکبوون: 1925
ڕۆژی کۆچی دوایی: #03-05-1995#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #شانەدەر# ی سەربە شارەدێی #گۆڕەتوو#
شوێنی کۆچی دوایی:گوندی شانەدەر
$ژیاننامە$
عومەر حەدۆ عومەر شانەدەری ساڵی 1925 لە گوندی شانەدەری سەر بە شارەدێی گۆڕەتوو لە قەزای #مێرگەسۆر#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووه. لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری پێکهێناوە. هەر لەوێ خوێندوویەتی و پەیمانگای سەربازی تەواوکردووە. ساڵی 1959 بە فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ دامەزراوە. هەرسێ زمانی کوردی، تورکی و ڕووسی زانیوە. لە 3ی ئایاری 1995 لە گوندی شانەدەر کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی دووەمی بارزان شێخ ئۆمەر شانەدەری لە ساڵی 1943دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە کردووە، بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕی شنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19/4/1947 لە ڕێگای (خواکوڕک و دەشتی بەرازگرەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی شێروان و مزوری.
دوای گەڕانەوەیان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ڕێکەوتی 15/5/1947 لە گوندی ئەرگۆش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانی دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە، یان چوون بەرەو یەکێتی سۆڤیەت، لەوێدا تەواوی هەڤاڵانی بڕیاری بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەو یەکێتی سۆڤیەت دەدەن، لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتی گرۆزیا، لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری کۆماری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان.
ساڵی 1961 بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و لە شەڕەکانی چیای پیرس و بجیل بەشداربووە. لەسەر فەرمانی #مەلا مستەفا بارزانی# لەگەڵ سێ براکەی دەچێتە ناوچەی پشدەر. ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، وەک پەنابەر ڕوودەکاتە وڵاتی ئێران و ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان. [1]