تا نەبێتە چوار ئەو نابێتە دوو
چوار چارەک نییە، وا دەبێتە دوو
مەبەستە لە پیتەکانی وشەی (ئەلف بێ) یە، تا نەبێتە چوار، مەبەست لە پیتەکانی وشەی (ئەلف) ە کە چوار پیتە، ئەو نابێتە دوو، مەبەست لە پیتەکانی وشەی (دوو) ە کە دوو پیتە، (پیتی و) ی بزوێن یەک پیتە بەڵام بە دوو هێما و وێنە دەکرێ، چوار چارەک نییە، واتە: پیتەکانی وشەی (ئەلف) چوار پیتە یان چوار چارەک، وا دەبێت بە دوو، واتە دوای پیتی ئەلف بێ دێت. وەڵام (پیتەکانی ئەلف بێ) .[1]