ناونیشانی پەڕتووک: گوتاری سیاسی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن(شیکردنەوەی پراگماتیکی)
ناوی نووسەر: #غازی حەسەن#
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
ساڵی چاپ:2022.
لەم پەڕتووکەدا پێناسەی تیۆر و چەمک و گوتار و جۆرەکانی وتاری سیاسی و ڕۆڵ و بوونی زمان لەم کایەداو ئینجا دیارکردنی پێناسەی پراگماتیک و کردە قسەییەکان و جۆری گوتار و بۆچوونەکانی (میشێل فۆکۆ) و بەراورد لەنێوان تیۆری(ئۆستن) و (سێرل)، لایەنی تیۆری کردە قسەیی لەژێر ڕۆشنایی بۆچوونەکانی (ئۆستن) کراوە.[1]