ناونیشانی پەڕتووک: گوتاری فکری لەدەقی (پیاوێکی زمان شکاو) دا
ناوی نووسەر:دەق سمکۆ محەمەد
خۆێندنەوەی: #غازی حەسەن#
شوێنی چاپ:
چاپخانە: دەرەوەی وڵات
دەزگای پەخش:خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
ساڵی چاپ:2022
ژمارەی چاپ:یەکەم.
ناوونیشانی ئەم لێکۆڵینەوە چەند جارێک دەستکاریم کرد وە، کە ئامانجی من لەم لێکۆڵینەوە شیکاری سیمیۆلۆژیی گوتارە لەبوار ی واتا و فکر، لەبواری بەرهەمهێنانی واتا فکرییەکانی نێو واتا، هەروەها وێنەی فکری لەنێو وێنە سرووشتی و ئاساییەکاندا، بەاڵم بۆ ئەوەی ڕێگای گەیاندنی پەیامی ئەم کارە پوخت ب کەمەوە ناوونیشانەکەم کردە)گوتاری فکری لە دەقی پیاوێکی زمان شکاو(کە بریتییە لەشیعرێکی)سمکۆ موحە مەدو لە 19ی ئەیلولی 2021 لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە و بەپێی بەدواچوون و لێکدانەوە بۆم ساخبۆتەوە دەقەکە پێش ئەم مێژووە نووسراوە.
ڕێبازی لێکۆڵینەوە
ڕێبازی ئەم لێکۆڵینەوە ولایەنە تیۆرییەکانی پەیوەندی بەتیۆری پراگماتیکەوە هەیە، کە لەڕاستیدا زمانەوانەکان پراگماتیک و فەلەسەفەیان بەیەکەوە بەستاوە، وەک و چۆن سیمیۆلۆژیا و واتا، پەیوەندییەکی پتەویان بەفکرەوە هەیە، ئەمانەش شیکاری فکری نێو وشە و بەکارهێنانی دەکەن لەپێناو درووستکردنی واتا و وێنە و هێمایەکی فکری لەنێو شتە سرووشتییەکاندا.[1]