ناو: عەزیز
نازناو: عەزیزی قازی
ناوی باوک: قازی حەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1928
ساڵی کۆچی دوایی: #13-06-2006#
شوێنی لەدایکبوون: #ئافریان# ی شارەدێی #هەریر# ی شارۆچکەی #شەقڵاو#
شوێنی کۆچی دوایی: # هەولێر#
$ژیاننامە$
عەزیز قازی حەمەد، ناسراو بە (عەزیز قازی) ، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1928 لە گوندی ئافریانی سەربە شارەدێی هەریر لە شارۆچکەی شەقڵاوە لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، لە شۆڕشی دووەمی بارزان خەباتکاربووە، لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا فەرماندەی بەتالیۆن بووە و پێنج جار برینداربووە، لە زانکۆی بەغدا و کۆلێژی سەربازیی مامۆستا بووە.
لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی و لە ڕێکەوتی #15-02-1954# لە بەشی مێژووی زانکۆی حزبی کۆمونیستی یەکێتی سۆڤیەت (پارتی شکۆلا) لە تاشکەندی یەکێتی سۆڤیەت وەرگێڕاوە، لە ڕێکەوتی #17-08-1955# هەر لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ زاهیدا بانیا ڕەئیس محەمەد پێکهێناوە، لە ڕێکەوتی #29-03-1959# توانی بڕوانامەی بەرزی دیپلۆم وەربگرێت.
$خەباتنامە$
ساڵی 1944 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە، بەم هۆیەوە لە #19-08-1945# بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانییدا گیراوە. لە 5ی ئەیلوولی 1945 بەشداری گرتنی بنکەی پۆلیسی مەیدان مۆریکی کردووە. لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە #31-03-1946# لە هێزی بارزان-ی سەربە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە بەتالیۆنی 3ی لقی ساڵح کانییەلنجی خزمەتی پێشمەرگایەتی کردووە.
دوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە #03-03-1947# بەشداری شەڕی سیلوەی کردووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە 3ی ئاداری 1947 بەشداری شەڕی #نەڵۆس# و لە 19ی ئاداری 1947 بەشداری شەڕی #نەغەدە# و #شنۆ# و لە 24ی ئاداری 1947 بەشداری شەڕی قارنەی لە ناوچەی خانێ کردووە.
لە 19ی نیسانی 1947 بڕیاریداوە کە لەژێر فەرماندەیی جەنەڕاڵ #مستەفا بارزانی# لە بەرخودان بەردەوام بێت. لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەتی، لە 9ی حوزەیرانی 1947 تا 11ی حوزەیرانی 1947 بەشداری شەڕەکانی گەلی قتور و پردی ماکۆی کردووه، لە ڕێکەوتی 18 حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێودەوڵەتی ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، پەڕیوەتەوە یەکێتی سۆڤیەت.
بە بڕیاری ژمارە 3971 لە ڕێکەوتی 4 حوزەیرانی 1959 بە مامۆستای زمانی ڕووسی لە زانکۆی بەغدا دامەزراوە و لە کۆلیژی سەربازی وانەی وتوەتەوە، هەروەها لە سنووری لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا خەباتی کردووە، لەگەڵ سەید عەزیز سەید عەبدوڵڵا کاری ڕێکخراوی پارتیان بەڕێوەدەبرد لەنێو ئەفسەر و سەربازەکانی کورد لە سوپا بۆ هاتنە ڕیزی حزب.
لە 3ی ئاداری 1963 بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووه. لە 28ی ئابی 1963 بەشداری شەڕی تاقەکانی کفری کردووە. لە 15ی تشرینی دووەمی 1964 سەرلق بووە لە ناوچەی بازیان. لە 3ی ئاداری 1965 فەرماندەی بەتالیۆنی 9ی هێزی قەرەداغ و ساڵی 1966 فەرماندەی بەتالیۆنی 4ی هێزی قەرەداغ بووە، لە 9ی تەمووزی 1966 بەشداری شەڕی دەشتی شارەزووری کردووە و چاوی ڕاستی لەدەستداوە. لە 6ی ئایاری 1967 سەرلەنوێ بووەتەوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی 9ی هێزی قەرەداغ. لە 15ی ئابی 1968 فەرماندەی بەتالیۆنی 2ی هێزی کاوە بووە. لە 11ی شوباتی 1969 بۆ جاری سێیەم فەرماندەی بەتالیۆنی 4ی هێزی قەرەداغ بووە. لە دوای ڕێکەوتنی 11 ئازاری 1970 کرا بە جێگری فەرماندەی فەوجی 5ی پاسەوانی سنوور. ساڵی 1971 بووە بە جێگری فەرماندەی هێزی قەرەداغ. ساڵی 1974 بووە فەرماندەی هێزی کەرکووک.
ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕوو دەکاتە شانشینی ئێران و لە شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە و لە 10ی ئابی 1975 ماڵی خۆی گواستوەتەوە بۆ شاری ڕەشت. لە ماوەی خزمەتی پێشمەرگایەتی پێنج جار بریندار بووە. لە 17ی ئایاری 1976 لە شاری سکرامێنتۆی ویلایەتی کالیفورنیا نیشتەجێ بووە.
لە 13ی تشرینی یەکەمی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەر خەبات و بەرخودانی لە شۆڕشی دووەمی بارزان، کۆماری دیموکراتی کوردستان، ڕێڕە و بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و شۆڕشی ئەیلوول لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوه، لە 13ی حوزەیرانی 2006 بە خزمەت سەرۆک #مەسعود بارزانی# شاد دەبێت و لە هەمان ڕۆژ کۆچی دوایی کردووە. [1]