ناو: حەم
نازناو: حەمێ سینەمێ
ناوی باوک: ئەحمەد حەم
ساڵی لەدایکبوون: #1914#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #03-03-1987#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ئەرگوش#
شوێنی کۆچی دوایی: شارەدێی#هەریر#
$ژیاننامە$
حەمێ سینەمێ ساڵی 1914 لە گوندی ئەرگوشی سەر بە شارەدێی #شێروان مەزن# لە قەزای #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، پێش چوونی بۆ یەکێتی سۆڤیەت خێزاندار بووە و خێزانەکەی ناوی فاتیمە مستەفا بووە و کچەکەی ناوی ئەسما، دوای چوونی بۆ یەکێتی سۆڤیەت لەوێ سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خێزانەکانی ناوی ڤێریا، ڕابیا و شەفیقا بوون، بەڵام کاتی گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1959 هیچ کام لە ژنەکانی لەگەڵی نەگەڕاونەتەوە،
دوای گەڕانەوەیان لە یەکێتی سۆڤیەت بۆ گوندی ئەرگوش، ژیانی هاوسەری لەگەڵ(غوربەت عەبدوڵڵا عاشور ئەرگوشی) پێکدێنێت و هەشت منداڵیان دەبێت بەناوەکانی (نازدار، هەمین، نادیا، عومەران، شێروان، فێریا، سەکوان، کەلسوم). زمانی کوردی، ڕووسی و کەمێک عەرەبی زانیوە، لە ڕێکەوتی 3ی ئاداری 1987 لە هەریر کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی زولفەقار بە خاک سپێردراوە.
$خەباتنامە$
دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە 31ی ئاداری 1946 لە هێزی بارزان سەر بە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد خزمەتی پێشمەرگایەتی کردووە و لە شەڕەکانی بەرەی سەقز لە کۆماری دیموکراتی کوردستان بەشداری کردووە، لە 15ی نیسانی 1947 لەگەڵ شێخ ئەحمەد بارزانی لە ڕووباری گادەر کە دەکەوێتە سنووری نێودەوڵەتی شانشینی ئێران و شانشێنی ئێڕاق پەڕیوەتەوە و بۆ ماوەی چەند مانگ لە سێمی دیانا (هەولێر) دەست بەسەر بووە، لە 19ی نیسانی 1947 بڕیاری داوە کە لە ژێر فەرماندەیی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە بەرخودان بەردەوام بێت، لە 23ی ئایاری 1947 بەشداری ڕێڕەوی بەرەوو یەکێتی سۆڤێتی کردووه، لە ڕێکەوتی 9 حوزەیرانی 1947 تا 11 حوزەیرانی 1947 بەشداری شەڕی پردی ماکۆ (ڕۆژهەڵاتی کوردستان)ی کردووە، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێودەوڵەتی ئێران لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت پەڕیوەتەوە، لە 19ی حوزەیرانی 1947 لەگەڵ گشت هەڤاڵانی بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگایەکی سەر ئاواڵەی ساکەدەشت لە نەخجەوان کۆماری سۆڤێتی ئازەربایجان دانران کە بە تەلی دڕکاوی دەورە درابوون و لەلایەن سەربازەکان پاسەوانییان لێدەکرا و وەکو دیلی شەڕ لە ڕووی خۆراک و پۆشاک و هاتووچۆ مامەلەیان لەگەڵیان دەکرا، دواتر لەسەر بڕیاری دەسەڵاتدارانی یەکێتی سۆڤێت کودەکرێن و بەسەر ناوچەکانی ئاغدام، لاچین و ئایولاخ لە کۆماری ئازەربایجان دابەشکراون، لە ڕێکەوتی 10 کانوونی یەکەمی 1947 گواستراونەتەوە بۆ ئۆردوگای باکۆ لە کۆماری سۆڤێتی ئازەربایجان و لە ڕێکەوتی 23 کانوونی یەکەمی 1947 مەشقی سەربازییان پێکراوە و جلی سەربازییان پێدراوە و ڕۆژانە هەشت کاتژمێر بۆ مەشقی سەربازی بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری سۆڤێتی ئازەربایجان و چوار کاتژمێر بۆ خوێندن و نووسینی کوردی بووە کە لەلایەن پەنابەرە خوێندەوارەکان فێر دەکران، لە ڕێکەوتی 29 ئابی 1948 لەگەڵ گشت هەڤاڵانی لە کۆماری سۆڤێتی ئازەربایجان گواستراوەتەوە بۆ کۆمەڵگای چرچوک نزیک تاشکەند پایتەختی کۆماری سۆڤێتی ئۆزبەکستان و هەر لەویش بەردەوامییان بە مەشقی سەربازی داوە، مانگی ئاداری 1949 لەگەڵ هەڤاڵانی بە شێوەی دەستە و تاخم بە شەمەندەفەر بەسەر گوندە هەرەوەزیەکان دابەش کران و لەناو کێڵگەی کۆلخۆزەکان کاریان دەکرد، ناوبراو لە تشرینی دووەمی 1951 دەگەڕێتەوە بۆ ڤریڤیسکی لە یەکێتی سۆڤێت، لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە گەشتی گرۆزیا لە ڕێ بەندەری بەسرە لە باشووری کۆماری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان، بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و پێشمەرگە بووە، بەشداری شەڕەکانی سنووری بادینانی کردووە.دوای گەڕانەوەیان لە یەکێتی سۆڤیەت بۆ گوندی ئەرگوش، ژیانی هاوسەری لەگەڵ(غوربەت عەبدوڵڵا عاشور ئەرگوشی) پێکدێنێت و هەشت منداڵیان دەبێت بەناوەکانی (نازدار، هەمین، نادیا، عومەران، شێروان، فێریا، سەکوان، کەلسوم). زمانی کوردی، ڕووسی و کەمێک عەرەبی زانیوە، لە ڕێکەوتی 3ی ئاداری 1987 لە هەریر کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی زولفەقار بە خاک سپێردراوە. [1]