ئایا چەپی کوردیش دەتوانێت بدوێت؟
سەبارەت بە پرسی نەتەوەیی، کۆلۆنیالیزم، کێشەکانی کۆمەڵە و چەپی ئێرانی.
پێشڕەو محەمەد
16.01.2022
بەبێ گومان لە مێژوودا هیچ کەس و ئایدیایەک هێندەی مارکس و مارکسیستەکان گرنگییان بە چارەنووسی گەل و نەتەوە بندەستەکان نەداوە. بەپێچەوانەوە سەرمایەداری و ئیمپریالیزم هەمیشە بوونەتە هۆی دابەشکردن و ژێردەستەکردنی گەل و نەتەوە جیاوازەکان. ئەگەر زۆر دوور نەڕۆین و هەموو مێژوو بەسەر نەکەینەوە، بارودۆخی هەنووکەییی کورد بەرهەمی دابەشکاریی ئیمپریالیستییە. ئەوە هێزە براوە ئیمپریالیستەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم بوون لەسەر داروپەردووی ئیمپراتۆریەتە ڕووخاوەکان، نەمسا-هەنگاریا و عوسمانیی، دەستیان بە دابەشکردنی نەتەوەکان کرد و جوگرافیای تازەیان دەکردەوە و جوگرافیا کۆنەکانیان دەشێواند. ئەمە ڕاستییەکە بۆ هەموو مێژووی مرۆڤایەتی ڕوونە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=450906&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ئایا چەپی کوردیش دەتوانێت بدوێت=KTML_Link_External_End=