ناو: حاجی
نازناو: حاجی ئالی
ناوی باوک: عەلی جوبرەئیل
ساڵی لەدایکبوون: 1921
ساڵی کۆچی دوایی: 1981
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دورێ# ی شارەدێی #گۆڕەتوو#
شوێنی کۆچی دوایی:وڵاتی ئێران
$ژیاننامە$
حاجی ئالی جبرائیل ساڵی 1927 لە گوندی دۆرێی سەربە شارەدێی گۆڕەتوو لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە. دووجار هاوسەرگیری کردووە، جاری یەکەم لەگەڵ وریە عەبدوڵڵا نەزیر کە سێ کوڕ و دوو کچیان بە ناوەکانی حەسەن، حسێن، یاسین، گلیزار، گلنار هەبووە و جاری دووەم لەگەڵ ئەسما ئیبراهیم یوسف کە دوو کوڕ و سێ کچیان بە ناوەکانی شوکری، شاکر، گەلاوێژ، شاجیهان، نەفیە هەبووە. لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی و لە #15-02-1954# لە زانکۆی تاشقەند وەرگیراوە. لە 29ی ئاداری 1959 بڕوانامەی دیپلۆمی وەرگرتووە. ساڵی 1981 لە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
لە 23ی ئایار 1947 یاوەری بارزانی بووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕەکانی ڕێڕە و بەرەو یەکێتی سۆڤیەت بەشداریکردووە. لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە 19ی حوزەیرانی 1947 لەگەڵ گشت هەڤاڵانی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگایەکی سەرئاوەڵا کە بە تەلی دڕکاوی دەورەدرابوو، دانران و لەلایەن کۆمەڵێک سەربازەوە پاسەوانییان لێدەکرا و لە ڕووی خۆراک و پۆشاک و هاتوچۆوە وەکو دیلی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. دواتر لەسەر بڕیاری حکوومەتی سۆڤیەت بەسەر ناوچەکانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان دابەشکران. لە 10ی کانوونی یەکەمی 1947 گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریای خەزەر لە باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان و لە ڕێکەوتی 23ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سەربازییان پێدراوە و بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژانە هەشت کاتژمێر مەشقی سەربازییان پێ کراوە. لەهەمان کاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو وانەی فێربوونی زمانی کوردییان پێگوتراوەتەوە.
دوای شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 لە ئێڕاق و گەڕانەوەی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، لە 25ی شوباتی 1959 و بەپێی هەردوو ماددەی سێیەم و حەوتەم و بڕگەی (أ) لە ماددەی دەیەم و کارکردن بە ماددەی (11) بە پشت بەستن بە یاسای هەموارکراوی ژمارە 19 لە ساڵی 1959 دا، خۆی و هەڤاڵانی بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون.
لە #16-04-1959# لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتی گرۆزیا، لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری کۆماری ئێڕاق، گەڕاوەتەوە کوردستان.
بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕوودەکاتە وڵاتی ئێران. ساڵی 1981 لە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆچی دوایی کردووە.[1]