ناونیشانی بابەت: ئەو خۆراکانەی بەرەنگاری ئازار دەبنەوە
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
1- زەنجەفیل:
بەکاردێت بۆ ئازاری جومگەکان، داخورانی جومگەکان، ئازاری سووڕی مانگانە لە ئافرەت، مادەی ئازار شکێن و دژە هەوکردنی تێدایە.
2- توتڕک و بلوبیری و شلیک:
ئەمانە دژە ئوکسێن و دژە هەوکردنیان تێدایە و ئازار کەمدەکەنەوە.
3- ناوکە کولەکە:
مادەی مەگنیسیومیان تێدایە بە شێوەیەکی زۆر کە کاریگەریەکی باشیان هەیە لەکەمکردنەوەی سەر ئێشە لەو کەسانەی شەقیقەیان هەیە.
4- ماسی سەلەمون:
ڕێژەیەکی زۆر دژەهەوکەرەکان و ئۆمیگا 3یان تێدایە کە ئازاری جومگەکان ناهێڵێت.
5- زەردەچەوە:
جۆرێکە لە بەهاراتەکان، کە ئازار شکێن و دژە هەوکردنی تیایە، بینراوە ئەو نەخۆشانەی کە ڕۆماتیزم و داخورانی جومگەیان هەیە کە ماددەی زەردەچەوەیان خواردووە بە شێوەی تەواوکەری خۆراکی، جوڵەیان باشتر بووە و ئازاریان کەمتر بۆتەوە.
6- گێلاس: لەتوێژینەوەیەکدا بینراوە ئەو کەسانەی کە لە پێشبڕکێی ڕاکردنا بەشداربوون و لەپێش 7 ڕۆژ لە ڕاکردنەکە شەربەتی گێلاسیان خواردووە بە شێوەیەکی زۆر، ئازاری ماسولکەیان کەمتر بووە لەوانەی کە بەکاریان نەهێناوە.
7- زەیتی زەیتون:
وەکو ئازارشکێنەکان کار دەکەن بەتایبەتی لە ئازاری قورگدا، هەروەها خاسیەتی نەرم کردنەوەشی تیادایە کەجومگەکان نەرم دەکاتەوە و جوڵەیان ئاسان دەکات یارمەتی ئەو کەسانە ئەدات کە تووشی داخورانی جومگەکان و ڕۆماتیزم بوون.
8- بیبەری سووری تیژ:
ماددەی کاپسایسینی تیایە کەئەو گەرمیەی دەیداتێ کە لە بیبەری سوور هەستی پێدەکرێت، زۆر کات لە لەزگەی ئازاردا بەکار دێت.
9- نەعنای سەوز:
زەیتی نەعنا یەکێکە لەئازار شکێنە سرووشتیەکانی کە بەکار دێت بۆ کەم کردنەوەی پێچی سک و ئازاری سک. [1]