ناو: چیچۆ
ناوی باوک: حەتەم شەمدین
ساڵی لەدایکبوون: 1890
ساڵی کۆچی دوایی: 1987
شوێنی لەدایکبوون: #شنگیل# شارەدێی #بارزان#
شوێنی کۆچی دوایی: شارەدێی#گۆڕەتوو#
$ژیاننامە$
ساڵی 1890 لە گوندی شنگێل-ی سەربە شارەدێی بارزان لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، ساڵی 1914 لەگەڵ #شێخ عەبدولسەلامی بارزانی# لە زیندان بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی تەمەنی بچووک بووە ئازاد کراوە، دوای نسکۆی شۆڕشی یەکەمی بارزان کە #شێخ ئەحمەدی بارزانی# و ژمارەیەکی زۆری خاوخێزانی بارزانییەکان پەنا دەبەنە بەر باکووری کوردستان، ئەویش لە 21ی حوزەیرانی 1932 لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی کۆماری تورکیا بووە کە ئەوکات تەمەنی تەنیا یەک ساڵ بووە، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 1933 دەسەڵاتدارانی تورک شێخ ئەحمەدی بارزانی ڕادەستی حکومەتی ئێڕاق دەکەنەوە، خانەوادەی ئەوانیش وەک تەواوی ئەو خانەوادانەی لەگەڵ شێخ ئەحمەد ئاوارەی باکووری کوردستان بووبوون، دێنەوە باشووری کوردستان، پێش چوونی بۆ یەکێتی سۆڤیەت خێزاندار بووە و خێزانەکەی ناوی ئەڵماس سەلیم بووە، لە ڕێکەوتی 31 تەمووزی 1983 لە ئۆپراسیۆنی ئەنفالی بارزانییەکان لەلایەن حکومەتی ئێڕاقی لە کۆمەڵگای قوشتەپە دوو کوڕی بەناوەکانی حەتەم (1963-1983) و حەسکۆ (1968-1983) شوێنبزر کراون، ساڵی 1987 لە گوندی گۆڕەتوو کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
چیچۆ حەتەم شەمدین دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی دووەمی بارزان لە ساڵی 1943دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە کردووە، بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ #مستەفا بارزانی# و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕی شنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19/4/1947 لە ڕێگای (خواکوڕک و دەشتی بەرازگرەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی شێروان و مزوری.
ناوبراو لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتیی گرۆزیا لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری کۆماری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان. ساڵی 1967 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە.[1]