ناو: تەیمەز
نازناو: تەیمەز سێلکی
ناوی باوک: ئارەب قەتران
ساڵی لەدایکبوون: 1924
ساڵی کۆچی دوایی:#05-08- 2014#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #سێلکێ#
شوێنی کۆچی دوایی: #پیرمام#
$ژیاننامە$
تەیمەز سێلکی ساڵی 1924 لە گوندی سێلکێی سەربە شارەدێی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. پێش چوونی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، خێزاندار بووە و خێزانەکەی ناوی ڕوحان بووە و منداڵێکیان هەبووە، هەروەها لە یەکێتی سۆڤیەت بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەری لەگەڵ ڤالانتینا داچیچکا پێکهێناوە، بەڵام کە لە یەکێتی سۆڤیەت گەڕاوەتەوە، لەگەڵ خۆی نەیهێناوەتەوە و دوای گەڕانەوەی لەگەڵ مسریخان شیت محەمەد هاوسەرگیری کردووە و خاوەن سێ کوڕ و پێنج کچە. ساڵی 1960 لە ڕواندز بە فەرمانبەر دامەزراوە. زمانەکانی کوردی، ڕووسی، تورکی و فارسی زانیوە. لە 5ی ئابی 2014 کۆچی دوایی کردووە و لە گوندی سێلکێ بە خاک سپێردراوە.
$خەباتنامە$
لە ساڵی 1942 لەبەرئەوەی خزمەتی سەربازی بە خورتی بوو، بۆیە تەیمەز سێلکی دەبێتە سەرباز لە سەربازگەی کەرکووک. دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی دووەمی بارزان لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە دەکات و لە 2ی تشرینی یەکەمی 1943 بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی شانەدەری کردووە. لە 12ی تشرینی یەکەمی 1943 بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی خێرەزۆکی کردووە و بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
لە 5ی ئەیلوولی 1945 بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی مەیدان مۆریکی کردووە و لە 14ی ئەیلوول لە شەڕی چیای پیرس بریندار بووە. ئارەب قەترانی باوکی ساڵی 1945 لە شەڕی دۆڵی بیاو شەهید بووە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە و ڕۆڵێکی کارای هەبووە.
دوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە 19ی ئاداری 1947 بەشداری شەڕی بەرەی سەقز کردووه. لە 19ی نیسانی 1947 بەشداری شەڕی قاراوای لە ناوچەی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و لە و شەڕە بریندار دەبێت، بەڵام بڕیاری داوە کە لە ژێر فەرماندەیی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە بەرخودان بەردەوام بێت.
دوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە 3ی ئاداری 1947 بەشداری شەڕی نەلۆس-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە و لە 19ی ئاداری 1947 لە شەڕی نەغەدە و شنۆ بەشداربووە.
لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19/4/1947 لە ڕێگای (خواکوڕک و دەشتی بەرازگرەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی شێروان و مزوری.
لە ساڵی 1958 کۆماری ئێڕاق بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم دادەمەزرێت، شێخ حسێن لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتیی گرۆزیا لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری کۆماری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان.
دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە ساڵی 1961 بەشداریی شۆڕشی کردووە و ساڵی 1963 لە ناوچەی سۆران ئامر بەتالیۆن بووە و ساڵی 1967 لە ناوچەی بادینان ئامر بەتالیۆن بووە. بەشداری شەڕەکانی دەشتەبیل، نەلیوان، شەڕانش، کانی ماسێ، گەلی زنتا، لۆمانا، مەیدانکا ڕۆڤیا، گەلی دهۆک، سەری ئامێدی، چیای مەتین، چیای برادۆست، ها ودیان، تاهیرە، میراو، کانی سپی، کەوپەر-ی کردووە. ساڵی 1968 دەبێتە ئامر بەتالیۆن و بەرپرسی ناوچەی ئامێدی.
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول بە پەنابەری ڕوودەکاتە وڵاتی ئێران و لە کۆمەڵگای زێوە نیشتەجێ دەبێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ شاری فەریدون شهر لە پارێزگای مازندران و پاشان بۆ شاری جەهروم و دواتر کوهسەنگ لە پارێزگای مەشهەد و ساڵی 1977 چووەتە ئوردوگای ساوە.
ساڵی1979 بەشداری شۆڕشی گوڵانی کردووە و ئەندامی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و فەرماندە بووە لەهێزی خەبات. ساڵی 1986 لەگەڵ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، دەکرێتە فەرماندەی هێزی بەساڵداچووانی پارتی و ئەرکی پاراستنی مەزاری بارزانییان پێ دەسپێردرێت لەگوندی هەلەج.
ساڵی 1993 دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و لە شارۆچکەی پیرمام نیشتەجێ دەبێت و ساڵی1996 خانەنشین دەکرێت. لە ڕێکەوتی 16 ئابی 1996 لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی یۆبیلی زێڕیندا لەبەر خەبات و بەرخودانی لە شۆڕشی دووەمی بارزان، کۆماری دیموکراتی کوردستان، ڕێڕەوی بارزانی بەرەو یەکێتی سۆڤیەت، شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانی نەمری پێبەخشراوە. لە 5ی ئابی 2014 کۆچی دوایی کردووە و لە گوندی سێلکێ بە خاک سپێردراوە.
[1]