ناونیشانی بابەت: ڕێجیمێکی گونجاو بۆ وەرزی پایز
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$یەکەم ڕۆژ:$
بەیانی:
یەک قاپ ماست + (1 کوپ چا) بێ شەکر
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + یەک قاپ شلەی کولەکە یا باینجان یا فاسۆلیای سەوز
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + دوو شیش گۆشتی برژاو + 2 شیش تەماتەی برژاو
$دووەم ڕۆژ:$
بەیانی:
دوو هێلکەی کوڵاو + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
دوو سێوی سەوز
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + یەک قاپی گەورە شلە + گۆشت یا مریشک بە کوڵاوی
$سێەم ڕۆژ:$
بەیانی:
دوو پەنیری سێگۆشە + 1 کووپ چا
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە+ 1 قاپی گەورە شلەی باینجان یان کولەکە + گۆشت یا مریشک
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ لۆبیای کوڵاو
$چوارەم ڕۆژ:$
بەیانی:
یەک قاپی گەورە ماست + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + دوو بۆ چوار شیش سینگی مریشکی برژاو + دوو شیش تەماتەی برژاو
ئێوارە:
1 قاپی گەورە خەیار و ماست
$پێنجەم ڕۆژ:$
بەیانی:
شەش گوێز یا هەشت دەنک بادام + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
دوو پڕتەقاڵ یا دوو لالەنگی یا دوو سێو
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + مریشکی برژاو یا کوڵاو
$شەشەم ڕۆژ:$
بەیانی:
دوو هێلکە بە کوڵاو یا سوورکراوە لە زیتی زەیتوون + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + یەک قاپی گەورە شلە + مریشک یا گۆشت
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + یەک قاپ پاقلەی کوڵاو یا لۆبیای کوڵاو
$حەوتەم ڕۆژ:$
بەیانی:
سێ پەنیری سێگۆشە یا یەک قاپ ماست + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + دوو بۆ چوار شیش سینگ یا گۆشتی برژاو + ا شیش تەماتەی برژاو
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + ا قاپ نیسکێنە
$پێویستە ئەم خاڵانەش جێ بە جێ بکرێت لەگەڵ ئەم ڕێجێمەدا:$
1- ڕۆژانە سێ جار میوە بخورێت: کاتژمێر (10 ی بەیانی) و (3 ی عەسر) و (9ی شە و): هەر جارەی میوەکە بەقەت قەباری ناوی دەستی مرۆڤەکە: سێو، پرتەقاڵ، هەرمێ، کێوی یان سەوزەی وەک دوو خەیار، هەروەها لە کاتی برسیەتی یا بێهێزی یا گێژ بوون میوەیەکی تر بخورێت.
2- ڕۆژانە 12 پەرداخ ئاو یان زۆرتر بخۆرەوە لەنێوان ژەمەکان و خواردنەوە یەک یان دوو پەرداخ ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمی خۆراک.
3- ئەگەر لەنێوان ژەمەکان برسیت بوو: بۆت هەیە میوە یا سەوزە بخوێت.
4- نابێت ئەم خوارنانەی خوارەوە بە هیچ جۆریک بخۆیت:
هەموو جۆرە شیرینیەک:پاقلاوە، برمە، لوقمەقازی، کێک، پسکیت، نوقوڵ، نەستەلە، کاستەر، محەلەبی.
ساردەمەنی یەکان:ئایسکرێم، چلوورە، مۆتا، دۆندرمە، فالوودە.
بیبسی، کۆلا، فانتا، سێفن، شەربەت، چپس.
5- بە هێواشی نان بخۆ، هەرکاتێک شتێکی زیاترت خوارد: بۆ ماوەی 15 دەقیقە وەرزش بکە.
6- شەوان پێویستە پێش کاتژمێر یانزە بخەویت، زوو هەستان و خواردنی نانی بەیانی پێش کاتژمێر هەشتی و چارەکی بەیانی.
7- ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام: ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان زیاتر: ئەگەر ڕۆژێ بۆت نەکرا؛ ڕۆژی دواتر دوو ئەوندە بکە، هەروەها هەموو هەفتەیەک ماوەی یەک چارەک ڕۆژانە زیاتری بکە.
8- لە میوەکان: مۆز و خورما و هەنجیر مەخۆ.
9- خواردنەوەی چا و قاوە ڕێگە پێدراوە بە مەرجێک بێ شەکر یان کەم شەکر بێت، شەوان دوای کاتژمێر هەشت و نیو مەیانخۆرەوە.
10- پێویستە زەڵاتە (10 - 15 دەقیقە) پێش ژەمەکان بخورێت، زەیت و ماێونیزی تێ نەکرێت، بۆت هەموو جۆرە سەوزەیەکی تێ بکەیت لەگەڵ لیمۆ و نارنج و سندی یان سرکە.
11- ئەتوانیت بۆ ماوەی چوار هەفتە بەکاری بهێنت.
12- ئەوانەی ژەمی بەیانی ناخۆن لانی کەم سێوێک یا پڕتەقاڵێک بخۆن، هەروەها دەکرێت لە بری ژەمی نیوەڕۆ میوەیەک یا پیاڵەیەک بادەم بخورێت، هەروەها ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارەش دەتوانرێت لە بری یەک بخورێن.
13- لە بری گۆشتی برژاو یا سینگی برژاو دەتوانرێت بە کوڵاوی بخورێن.
- ئەو کەسانەی ناتوانن واز لە نان بهێنن ڕێجیمی تر پێشتر لە پەیجەکەم بڵاوکراوەتەوە ئەتوانن پەیڕەوی بکەن. [1]