ناونیشانی بابەت: بیبەری سەوزی شیرین و گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و ڕێگری کردن لە کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن: بێجگە لە بوونی بڕێکی زۆر لە ماددەی ئاسن، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە یارمەتی باشتر و زیاتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن ئەدات.
2- بەهێز کردنی تەندرووستی چاو و ڕێگەگرتن لە نەخۆشیەکانی چاو وەک ئاوی سپی و کێشەکانی تۆڕی چاو.
3- پاراستن و گەشەکردنی کۆرپەلە لە ناو سکی دایک دا چونکە دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید.
4- بژاردەیەکی باشە بۆ دابەزینی کێش لە کاتی ڕێجیم دا چونکە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ئاو و ماددە ڕیشاڵیەکان و ماددە دژە ئۆکسانەکان.
5- چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و ڕێگری کردن لە کێشەکانی هەرس وەک دڵ تێکەڵ هاتن، ئاوسانی سک، غازاتی زۆر، قەبزی.
6- پاراستنی تەندرووستی کۆئەندامی دەمار و مێشک و بەهێز کردنی یادەوەری وتوانای فێر بوون.
7- پاراستن و بەهێزکردنی تەندرووستی پێست و جوان کردنی ڕوخسار چونکە دەوڵەمەندە بە بیتاکارۆتین و ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانەکان و ڕێگری کردن لە وەرینی مووەکانی قژ، هەروەها خۆپاراستن لە وشک بوونەوەی پێست. [1]