ناو: کاوس
ناوی باوک: یوسف عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1945
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی (کاوس یوسف عەبدوڵڵا) یە ساڵی 1945 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی گۆیژەی کوڕان لە ساڵی (1957) تەواو کردووە. قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان تەواو کردووە. ساڵی (1963) لە کۆلێژی پەروەردە زانکۆی بەغدا بەشی مێژوو وەردەگیرێ. ساڵی (1969) وەک مامۆستا لە ناوەندی ئەزمری کوڕان دادەمەزرێت. پاشان دەبێتە یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە ناوەندی ئازادی کوڕان پاشان دەبێتە بەڕێوبەری ئەو ناوەندیە. ساڵی (1987) گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی کانێسکانی کوڕان وەک مامۆستا تا ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان. ساڵی (1995) بووە بە سەرپەرشتیاری پسپۆری کۆمەڵایەتی و پاشان بۆتە سەرپەرشتیاری کارگێری.پاشان سەرپەرشتیاری یەکەم. لە ماوەی کاردنیدا ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوە گشتییەکان بووە لە بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ساڵی (2004-2005) ئەندامی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی هەرێم بووە لە وەزارەتی پەروەدە لە هەولێر بۆ قۆناغەکانی ئامادەیی و پیشەیی. ساڵی (2007) بووە بە بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی. هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزیەوە کارەکانی کردووەو لە ساڵی 2008 دوای 40 ساڵ خزمەت خانەنشین بووە. [1]