دادەنیشێ تا جەحێڵە
کەوتە تەمەن تەخیڵە
(جەحێڵ: جوان، تازەپێگەشتوو، گەنج، لاو. فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) دادەنیشێ تا جەحێڵە، مەبەست لە کنگرە، بەتازەیی خەڵکی دەریدێنێ و دەیخوات (کنگر: گیایەکی کوێستانییە، بەشێوەیەکی سرووشتی دەڕوێ، بەشی سەرەوەی دڕکاوییە و ڕەنگی سەوزێکی تێرە، بنکێکی سپی هەیە، لەناو خاکدا دەگەشەدەکات، بۆ خواردن بەکاردێ) کەوتە تەمەن تەخێڵە، واتە: کە پیر بوو ناخوری. وەڵام (کنگر) .[1]