دار لە داری پەتک هاوساری
ئاسن لە زاری لە دێ و لە شاری
مەبەست لە تەشییە (تەشی: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خوری مەڕ یان کوڵکی مەرەز بەکاردێ) دار لە داری، مەبەست لە سەلکی تەشی و کلکە تەشییە، پەتک هاوساری، مەبەست لە داوی ڕێسراوە کە بە هەوساری وڵاخ چووێنراوە، ئاسن لە زاری مەبەست لە قولاپی تەشییە، لە دێ و لە شاری، واتە: لە دێ و لە شاردا تەشی و کاری ڕستن هەیە. وەڵام (تەشێ) .[1]