دەڕوا بۆ سەرێ باری هەیە
دیتەخوارێ کاری هەیە
مەبەست لە کەوچکی نانخواردنە، دەڕوات بۆ سەرێ باری هەیە، واتە: کەوچک پڕ دەکرێ لە خواردن و دەبرێ بۆ دەم، خواردن بە بار چووێنراوە، دێتەخوارێ کاری هەیە، واتە: کەوچک لەناو قاپدا چێشت تێکدەدا و ئامادەی دەکات بۆ پارووی دووەم. وەڵام (کەوچک) .[1]