دەگرمێنێ وەکوو هەور
بۆت دەهاوێ سلی چەور
مەبەست لە مەشکە و کەرەی کوردییە، (مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ژەنینی دۆ و گرتنی کەرە بەکاردێ.) دەگرمێنێ وەکوو هەور، مەبەست لەکاتی ژەنینی مەشکەیە کە دەنگێکی لێوەدێ، بە گرمەی هەور چووێنراوە، بۆت دەهاوێ سلی چەور، مەبەست لە کەرەی کوردییە کە لە مەشکە دەردێ. وەڵام (مەشکە و کەرەی کوردیی) .[1]