دەمت بەپاشی دەستت بەژێری
خولەخولیەتی ئاوری بۆ بێری
مەبەست لە دارجگەرەیە، (دارجگەرە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە بۆ کێشانی جگەرە بەکاردێ) دەمت بەپاشی، مەبەست لە کلکی دارجگەرەیە کە بە لێوەوە دەنرێ و جگەرەی پێدەکێشرێ، دەستت بەژێری، واتە: دارجگەیە بە دەست ژێرەکەی دەگیرێ، خولەخولیەتی ئاوری بۆ بێنی، (ئاور: ئاگر) مەبەست لە کاتی بردنی ئاگرە بۆ داگیرساندندی جگەرە. وەڵام (دارجگەرە) .[1]