نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
$زیلینسکی قوربانییەکی تری ئەمریکا$
لە موهەڕیجی هونەریەوە بۆ موهەڕیجی سیاسی
چیرۆکی ساروخەکەی پۆڵەندا
ڤلادیمێر زیلینسکی ئەکتەرێکی یوکرانی بەتوانای دنیای کۆمیدی بوو پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی وڵات. کاتێک موهەڕیج بوو خەندەی دەخستە سەر لێوی خەڵکی ولاتەکەی بەڵام ئیستا کە بۆت ەموهەڕیجی سیاسی سیمای مەرگ پیشانی خەڵکی وڵاتەکەی دەدات. زیلینسکی وەک کەسێک گوناحە بەو مانایەی فڕی بە سەر سیاسەت و جەنگ و مملانێی نێودەوڵەتیەوە نییە و وایزانی بوون بە سەرۆکی وڵات گەشتێکی هونەریە و هەر بە پێخەنین تەواو دەبێ، ئەفسوس نەیزانی بە گریان و مەرگ و کارەسات کۆتایی دێ.
قوڕبەسەری زیلینسکی لەوەدایە کە ئیستاشێ لەگەڵدا بێ نازانێ کە ئەمریکا یاری مەرگی خۆی و وڵاتەکەی پێ دەکات. لەسەرەتای شەڕەکەوە وایدەزانی ئەمریکا و ئەوروپا یەکسەر هەموویان لەسەر چۆک دێن بۆ شەڕکردن لەگەڵی دژ بە ڕوسیا بەڵام نەیزانی تەنیا چەک و پارەی دەدەنێ بۆ شەڕ. واتە خۆ بە کوشتدان لە پێناو ئەمریکا و ئەوروپادا. هێشتا هەر تێنەگەیشت و هەندێ جار دەیخوڕی بەسەر ئەوروپادا داواکاری گەورەی هەبوو لە چەکی قورسی وەها کە خودی وڵاتە ئەوروپاییەکان ناوێرن دژی ڕوسیا بەکاری بهێنن. کار گەیشتە ئەوەی بە ناوی ناتۆوە هەڕەشە لە وڵاتانی تریش بکات وەک ئێران. وایدەزانی ئەمریکا بە قسەی دەکەن کاتێک دەیگوت ئیران دەبێ سزا بدرێ. یاخود، کاتێکێش پێیان گوت دەبێ دانووستان بکەی لەگەڵ ڕوسیادا یەکەم جار ڕەتی کردەوە بەڵام کە ئەمریکا زۆری لێکرد و بایدن بەسەریدا خوڕی ئینجا ڕازی بوو کە بڵی باشە بەڵام بە ەمرجێک دانووستان دەکەم لەگەڵ ڕوسیادا کە پوتین نابێ سەرۆکی وڵات بێ. ئەمریکا و ئەوروپا جڕتی سیاسیان بۆ لێدا و گوتیان بێ ژیری مەبە و ئەرکی تۆ ئەوەیە گوێ لە ئێمە بگری و بەس. فۆکسی نیوز و سی ئین بی سی ئەمریکی بڵاویان کردەوە کە بایدن لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لێی توڕە بووە و بگرە قیژاندی بەسەریدا و پی گوتووە تۆ تەنیا دەبێ گوێ بگری. چونکە کاتێک بایدن قسەی هێوریو دانسووتانی لەگەڵد اکردووە ئەو داوای جەندان ملیۆن دۆلاری زیاتری کردووە بۆیە بایدن تورە بووە بەسەریدا. تەنانەت خودی بێژەرە ئەمریکیەکە بە تایتڵێکی گەورە گوتی ئەی قەزەم تۆ چیت داواکاری بەسەر ئێمەدا فەرز دەکەی. بەسە ئێمە چیتر پارە نادەین بە تۆ.
لەم کەین و بەینەدا زیلینسکی ویستی دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیادا تێک بدا و شەڕێکی گەورە هەڵبگیرسێنی بەوەی ساروخێکی نا بە پۆلەنداوە لە سێ و چوار ڕۆژی ڕانردوودا. پەلاماری سەربازی بۆ سەر پۆڵەندا وەک وڵاتێکی ناتۆیی واتە پەلامار بۆ سەر هەموو ئەندامانی ناتۆ بە پێی مادەی چواری ناتۆ. زیلینسکی کردی بە هەرا کە ڕوسیا ساروخی ناوە بە پۆڵەنداوە بەو هیوایەی شەڕی ناتۆ و ڕوسیا هەڵگیرسێنێ. ئەوە بوو پۆڵەندا یەکسەر بانگی سەفیری ڕوسی کرد بەڵم دوای ماوەیەکی کەم سەرۆک وەزیرانەکەیان گوتی ڕوون نییە کە سەرچاوەی ئەو ساروخە ڕوسیا بووە یان نا. زۆری نەخایاند خودی بایدن لە وڵاتی ئەندۆنیسیاوە ڕایگەیاند کە ڕوسیا ساروخی نەناوە بە پۆڵەنداوە و ئەوەی ڕوویدا ساروخێکی یوکرانی درووستکراوی کۆنی ڕوسی بووە بە هەڵە کەوتۆت ەناو خاکی پۆڵەنداوە. دوای ئەمە ئیدی ڕاوێژکاری گشتی ناتۆ و وڵاتانی تری ئەوروپا هەموویان ئەم چیرۆکەیان گوتەوە و خەتمی ڕەسمیان لێدا کە چیرۆکەکە ئاوهایە. کەچی زیلینسکی دەیگوت نەخێر وانیە ئەوە ڕوسیا بووە ساروخی ناوە بە پۆلەنداوە و ڕاپۆرتە ئیستخباراتیەکانی ئێمە جەخت لە ڕاستی ئەو هەواڵە دەکەنەوە. ئەمریکا و ناتۆ زۆر پەست بوون لە زیکینسکی جەندان جار داوای لێکرد دەمی داخات و شتی وەها نەڵێ، ئەوە بوو لە دواییدا تێگەشت کە دەبێ گوێ ڕایەڵ بێ ئەگەرنا لە موهەڕیجیشی دەخەن. لەمەش واوەتر، کاتێک تیمێکی لە چاودێرانی ئەوروپی و ناتۆ درووست بوون بۆ لێکۆڵینەوە لە ساروخەکە و شوێنی ڕووداوەکە، نەیانهێشت نوێنەری یوکراین بەشداری ئەو سەردانە بکات.
وەلحاسڵ، زیلینسکی موهەڕیج لەسەرەتاوە وایزانی هەموو ئەوروپا و ئەمریکا بە سوپا و تۆپ و تەیارەوە دەچن بە گژ ڕوسیادا و ڕوسیا دەکەن بە لیبیا و ئێڕاق و سووریا. زانیتی کە وانیە، دوای هەشت مانگی ویستی بە فێڵێک کێشەی گەورە بخاتە نیوان ناتۆ و ڕوسیاوە ئەویش بە بۆردومانکردنی پۆڵەندا بە پێوەنانی ساروخێک بە خاکی پۆلەنداوە کە جەند کەسێکی کوشت و بریندار کرد. زیلینسکی دووبارە و سێ بارە، وایزانی ئەمریکا و ئەوروپا ئەوەندە بێ عەقڵن لەسەر ساروخێک دەچنە شەڕێکی جیهانیەوە لەگەڵ ڕوسیادا. زیلینسکی دەستی کەشف بوو کە نەک هەر فێڵ بەڵکوو درۆزنێکی بێ مێشک دەرچوو. ئەو بێ مێشکەی لە ئەمریکا پێی دەڵێن. بێ ژیری ئەوەیە دراوسێ زل و زەبەلاحەکەت بکەی بە دوژمنی خۆت لەسەر وڵاتانێکی دوورە دەست. بێ مێشکی سیاسی ئەوەیە لە هاوسەنگی هێز و ململانێ ناوچەیی و نێوو دەولەتیەکان تێنەگەیی و پێت وابێ ئەو جیهانە لەسەر تۆ تێک دەدرێ چونکە تۆ چاو شین و سپی پێشتی ئەوروپیت.
زیلینسکی یەکێکە لەو قوربانیانەی ئەمریکا کە وێنەیان زۆرە لە ناوجەکانی تری دنیا، بۆ نموونە لە ئەفغانستان و کوردستان و بەڵکان و..هتد. ئەمریکا کەسانێک دەهێنێتە سەر حوکم یاخود دەیکات بە یاریکەری سیاسی کە دەبێ فایلی بۆ درووست بکری لە لای خۆیان، ئیدی دەبێ ببێت بە موهەڕیج یا بکوژ یا گەندەڵ یا بێ هزر کە هەموویان یەک شتیان تێدا هاوبەشە ئەویش فڕیان بەسەر سیاسەت و دنیای سیاسەتەوە نییە و نموونەکانی لای خۆمان زۆرن. ئەمریکا حەزی بە کەسانی عاقڵ و سیاسی بە مانا سیاسیەکەی نییە و بگرە لێشیان دەترسێ. [1]