دەڵێم بڵێم هەرەک مەرەک
بێ دەست و پا گەڕا گەڕەک
مەبەست لە ساجی نانکردنە، (ساج: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ برژاندنی نان بەکاردێ. هەرەک: هەریەک لەوان. فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، دەڵێم بڵێم هەرەک مەرەک، واتە: دەمەوێ شتێک بڵێم، بێ دەست و پا گەڕا گەڕەک، واتە ساجی نانبرژاندن دەست و قاچی نییە، بەڵام ژنانی گەڕەک بۆ نانبرژاندن ماڵ ماڵ دەیبەن. وەڵام (ساجی نانکردن) .[1]