خشتە کونێکە چل مەن باریە، بۆ خۆی بێگیانە گیاندار سوارییە
گیاندار بەوەوە توانای غارییە، ئەگەر ئەو نەبێت دەردی کارییە
مەبەست لە ناڵی ژێر پێی وڵاخە، (مەن: بڕێکی پیوانەیی کوردییە) خشتە کونێکە چل مەن باریەتی، مەبەست لە ناڵە کە بە خشت چووێنراوە، وڵاخی دەچێتەسەر کە قوورسایی زۆرە، بۆ خۆی بێگیانە و گیاندار سواریەتی، واتە: ناڵ شتێکی بێگیانە و وڵاخ دەچێتە سەری، هەروەها گیاندار بەهۆی ناڵەوە توانای ڕۆشتنی باش و غاردانی هەیە. وەڵام (ناڵ) . [1]