خێوەتی هەڵدراو دەرکی نییە، یەک لەسەر یەک نراو ئەرکی نییە
چڵێک وایە سپی چڵێک سوورە، جاری وا سەوزە، دێتە ئەو ژوورە
خێوەتی هەڵدراو دەرکی نییە، (دەرک: دەرگا، زارک) مەبەست لە چرایە، یەک لەسەر یەک نراو ئەرکی نییە، واتە: شوشەی نەوت و پڵیتە و بلوور لەسەریەک ڕیزکراوە، چڵێک وایە سپی و چڵێک سوورە، جاری وا سەوزە، مەبەست لە ڕەنگی ئاگری چرایە، کە ڕووناکییەکەی بە ژووردا پەخش دەبێت. وەڵام (چرا) .[1]