چاوی نییە گوێی بچووکە، باڵندەیە چەرموو تووکە
دەزێ منداڵی شیردەدا، هەر خۆی لە بنمیچ گیردەکات
مەبەست لە باڵندەی شەمشەمەکوێرەیە، چاوی نییە گوێی بچووکە، واتە: شەمشەمەکوێرە شەوگەڕە و بەڕۆژ چاوی نابینێ، باڵندەیە چەرم و تووکە، واتە: جەستەی شەمشەمەکوێرە پەڕی نییە، تەنیا چەرمە، هەروەها توانای زایین و شیردانی هەیە، لەکاتی پشوودا خۆی بەشوێنی بەرزەوە هەڵدەواسێ. وەڵام (شەمشەمەکوێرە) .[1]