چوار برام دیوە ئەمن لە ماڵێک، هەر چوار لە جێیەک هەمووی لەپاڵێک
بۆ ئەملا و ئەولا ناچن ئەو چوارە، میزیان وەک شەکر دەخورێ لەوخوارە
مەبەست لە گوانی مانگایە لەکاتی دۆشیندا، چوار برام دیوە ئەمن لە ماڵێک، مەبەستی لە چوار گوانی مانگایە کە بە چوار برا وچوواندویەتی، هەموویان لەپاڵ یەکدان، بۆ ئەملا و ئەولا ناچن ئەو چوارە، واتە: هەمیشە پێکەوەن و ناجووڵێن، میزیان وەک شەکرە دەخوڕێ لەوخوارە، مەبەست لە شیری گوانی مانگایە. وەڵام (گوانی مانگا) .[1]