چوارپا لە دەشتێ دوو لە تەنیشتێ
مێ سوار نێر بوو، نازانی هێشتێ
مەبەست لە وڵاخ و سوارە، چوارپا لە دەشتێ، مەبەست لە وڵاخە کە چوار پێی هەیە و لە دەشتودەردا هەیە، دوو لە تەنیشتێ، مەبەست لە سوارە کە قاچەکانی بە تەنیشتی وڵاخدا شۆڕدەبێتەوە، مێ سواری نێر بوو، واتە: ئافرەتێک سواری ئەسپ بوو، نازانی هێشتێ، پرسیارێکە ئاڕاستەی گوێگر دەکرێ. وەڵام (وڵاخ و سوار) .[1]