چەرم و ئاسن و کوودووڵە، سەرگەورە کردییە قولا
تێیدەخەن ڕەشی دوولا، هەڵی بێنە هەموو لا
مەبەست لە تەونە، (تەون: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ چنینی فەرش بەکاردێ) چەرم و ئاسن کوودووڵە، مەبەست لەو ئامیری (پیشکە) ە کە تانوپۆی فەرشێ پێ سفت دەکرێ، سەرگەورە کردییە قولا، مەبەست لە (گورد) ی تەونە، تێیدەخەن ڕەشی دوو لوولە. مەبەست لە (مەکۆ) یە، هەڵیبێنە هەموو لا، واتە: گوێگر وەڵام بزانە. وەڵام (تەون) . [1]