سی سوارن هەموو ساڵێ
میوانی هەموو ماڵێ
مەبەست لە سی ڕۆژ ڕۆژووە، سی سوار هەموو ساڵێ، واتە: سی ڕۆژەی مانگی ڕەمەزان، هەموو ساڵێک یەکجار دێت، میوانی هەموو ماڵێ، واتە: مانگی ڕەمەزان هەموو ساڵێک سی ڕۆژ دەبێتە میوانی ماڵانی خوداپەرست و موسوڵمان. وەڵام (سی ڕۆژ ڕۆژوو). [1]