خەنجەری خێڵ 13
#شەماڵ بارەوانی#
پۆست قەحپەبابەکان!..
ئازیزانم ببوورن کە هاوشێوەی مرۆڤەکان هەندەک لە ئەتەکێتی دیالۆگ و زمان لام داو توند دوام. ئاخر ئەو دوو مرۆڤ بابە هێندە خراپ جەویان گام، هەفتەیەکیترم دەوێت تا بێمەوە سەر ڕیتم و وەزنی سرووشتیم.
دەی بەهەرحاڵ، خۆشەویستانم: دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا
پەڕتووکێکی قەبارە مەزن و ناوەرۆک دەوڵەمەندە.
پەڕتووکێک گەر بتەوێت بە تەواوێتی حەقی خۆی وێ بدەیت، دەبێ بە تیر و تەسەلی لەسەری بنووسیت، ئەفسوس لەبەرئەوەی سنووری کاتەکەم دەرفەت و مەجالی ئەوەم پێنادات کە بە تەواوی هەموو لایەنەکانی پەڕتووکەکە لەو دیالۆگە کورتەدا، بۆتان شیتەڵ و شەن کەوبکەم و هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی بۆ بکەم و بە درێژی لەسەر تەواوی لایەنەکانی پەڕتووکەکەبنووسم.
بۆیە ناتوانم بچمە بنج و بنەوان و هەموو کونج و کەلەبەرێکی پەڕتووکەکە و لەسەر هەموو ئەو تەوەر و باسانەی، کە کاکەی نووسەر باسی کردوون و لێیان دواوە، بە ورد و درشتی قسە بکەم و پەڕە بە پەڕەی هەڵدەمەوە و گەنگەشە و دیالۆگ و مشت مڕیان بک!...
تەنیا بە کورتی ئاماژە بە چەند شتێک دەکەم و تیشکیان دەخەمەسەر لە بارەی مۆدێرنەتە و پۆست مودێرنەتەوە.
کە بەڕێز کاکی نووسەر بە پاکگراوەندێکی مەعریفی و فیکری و فەلسەفی قوڵەوە لێیان دواوە و قسەی لەسەرکردوون و ئەوەیتر بۆ ئێوەی کەر و کیسەڵ و تووتی و ڕێوی و بزن و گیاندار و پەلەوەرەکانی تر جێ دێڵم، تا خۆتان بەملی شکاوتان بچن پەڕتووکەکە بخوێننەوە و بڕیار بدەن.
ئەو پەڕتووکەی کە بەڕێزیان پێمان دەڵێت وەک وڵامێک بۆ نووسەرە ڕەهەندیەکان(پۆست مۆدێرنیزمەکان)ی نووسیوە. ئەو پۆست مۆدێرنانەی کە کاکە مەلای نووسەر لەبارەیانەوە لە پەڕتووکێکیتری خۆی(پێشبینی سەرهڵدان و مەترسییەکانی داعش-83)دا دەڵێتپۆست مۆدێرنێتەکان شکان، بە مانای وشە: لە شەڕی فەلسەفی، شەڕی کۆمەڵایەتی، شەڕی فیکری، شەڕی ژیری و لۆژیک.
ئەو پۆست مۆدێرنانەی ئیدی پۆست مۆدێرنێتە(دوای نوێگەری) دەکەن بە مانیفێستێکی ئۆپۆزسیۆنی نوێ و نوێیەتی دەگەیەننە ڕادەیەک، هەرچی پێش خۆیانە، بە کۆنی لەکارکەوتوو دەزانن..و پێیانوایە قۆناغی پیشەسازی و دیموکراسیش، وەکو سیستەمی دەسەڵاتەکەی، بەسەرچووە.
هەمان شێوەی مشکە فسکەن و کەرە تڕکەن و خوێڕیەکەی خۆمان، مۆدێرنێتە بە هەموو چەمکە داهێنراوەکانیەوە ڕەتدەکەنەوە و دەرگای فەزایەکی نوێی ژیان، لە جیهانبینی خۆیانەوە دەخەنەسەرپشت.
ئازیزانم، ئەوە جگە لەوەی تەواوی حیزب و سیاسەتمەدارانی ئۆروپا، دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی ئۆروپا، تێزەکانی پۆستەکان ناسەلمێنن کە چی ئەمانە هێشتا
لە هەموو ڕوویەکەوە، سیاسی، فەلسەفی و ئەدەب و کۆمەڵایەتیەوە، مۆدێرنیزم ڕەتدەکەنەوە و ئیدی بەو چەشنە
دەورانی مۆدێرنێزم سەراپا ڕەت دەکەنەوە، کەناسیۆنالیزم و دەسەڵات و دیموکراسی بەشێکن لەبنەچە(فیکریە-سیاسیەکانی)مۆدێرنیزم و باوەڕیان بە دەسەڵاتی دیموکراسی نییە، نەک بەو جۆرە دیموکراسیەی خۆیان دوای ڕەتکردنەوەی دەسەڵات، باوەڕیان پێیەتی... ئازیزانم، ئەم جۆرە بیروڕا دیموکراسییە جۆرێکە لەئەنارشیزم(الفوزویە)-بشێوێنە). بەڵێ ئەوپۆستانەی کەوەکو بنجێکی ڕواوی سەر ڕەگی ئەنارشیزم، لەزەمان و زەمینەیەکی دیکەدا، بە تێزو بیروڕای دیکەی ڕەتکردنەوەی دەسەڵات، چەکەرەی کردو خەمڵێندرا.
ئازیزان ئێمە وەکو ورچە مۆدێڕنەکان.
دیسان دوپاتیدەکەینەوە، پۆستەکان باوەڕیان بە سیستەم و دەسەڵات و قۆناغی دیموکراسی نییە، نەک پرەنسیپی دیموکراسی لە ڕوانگەی خۆیانەوە، باوەڕیان بە فەزای دیموکرسی هەیه، ئەویش بە شێوەیەک کە دەربەستی هیچ یاساو ڕێسایەکی دیموکراسی نین. هیچ فەلسەفە و ئەندێشەیەکی دەستوری حوکمڕانی بەسەر چاوەی بەرێوەبردنی خەڵک و دەسەڵات نازانن. تەنیا خۆیان بە مەرجەعیەتی خۆیان دەزانن.
ئەو پۆستانەی کە پۆست مۆدێرنە بەداهێنەری فەلسەفەی جیاوازی و بەرگریکردن لە ئازادی تاکەکان و کەمایەتیەکان و دژایەتی سەنترالیزمی ڕۆژاوایی دەزانن، ئەو پۆست مۆدێرنانەی دەیانەوێ خەباتی چارەنووسخوازی گەلان و خەباتی بەدیهێنانی مافی چارەی خۆ نووسینی گەلان و ئامانجی دەسەڵاتی دیموکراسی بگۆڕن بە هەوڵی مافی کلتوری جیاواز!..
ئازیزان:
پۆست مۆدێرنێتە، کە جگە لە فەزایەکی لیبراڵی دیموکراسی، هیچ جۆرە پڕۆژەیەکی گەورە ستراتیژیکی کاریگەر و بەرنامەیەکی ئایدیۆلۆژی دیموکراسی قبوڵ ناکا.
ئەو پۆستگەرایانەی هاوشێوەی مشکە حیز و کەرە کەربابەکانی خۆمان، مۆدێرنەتە بە بەرهەمهێنەری حیکایەتە دزێوەکانی لە نموونەی نازیزم و فاشیزم و بۆ لشەفیزم و جەنگی دووەمی جیهانی و کارەساتەکانی کاتی ئەو جەنگە لەگەڵ خۆی هێنای دەزان!..
ئەو پۆست گوو و پۆست تەڕەماشانەی بە زۆری بەلای کۆپی گەرایی فەلسەفیدا، دایان دەشکاند. بۆچونە سیاسیەکانیشیان ڕەتکردنەوەی حزبەکان و پۆست دەسەڵات بوو..
ئەوانەی بەناوی پۆست مۆدێرنە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئیتر حیکایەتە گەورەکانی فێرگە فەلسەفی و سیاسی و سیستەمەکان کۆتاییان پێ هاتووە و چیتر ئەو پڕۆژە مۆدێرنەیەی کە یۆرگن هابرماس دەڵێت تەواو نەبووە، بە ناتەواوی کۆتایی پێ هات و پۆست مۆدێرنێتە شوێنی گرتەوە.
جڕت بۆخۆتان و پۆست مۆدێڕنەکەتان.
ئازیزان: زۆر خۆشە مرۆڤ جارجار جڕت بۆ بیرکردنەوە و ئەقڵیەتی جڕتاوی لێبدات.
ئینجا دەمەوێ ئەوەتان پێ بڵێم کە لەبەرئەوەی من ورچێکی بەڕەگەز کوردم و خوێن و ڕۆحی بیرمەندێکی نەتەوەیی و فەیلەسوفێکی کوردلەناو جەستەمدایه، بۆیە دەبێت پرسی کورد بێنمەوە ناو باسەکە.
ئینجا باپێتان بڵێم
کە حیکایەتە گەورەکانی نەتەوە، کوردایەتی، دیموکراسی، دەسەڵاتدارێتی مۆدێرنێتە،
لەناو نەچوون، بەڵکو چەشنی ڕۆشنگەری ڕۆژاوا بە تایبەتمەندی ڕۆژهەڵاتییەوە، ماوەتەوە و پڕۆسەی نوێگەری، بویسترێ و نەویسترێ، لەبەرانبەر سەلەفیەت و ئەندێشەکانی چەقگەرایی سەدەکانی ناوەڕاستدا، لەبزاوتی مێژوویدایه.
ڕاستە بزووتنەوەکە هەڵدەچێ دادەچێ، بەڵام هەرگیز بە تەواوەتی ڕۆناچێ.. ئێستا ئەو تەمو مژە خەریکە دەڕەوێتەوە کە چەندین دەیە پۆست مۆدێرنەکان وایان بڵاو دەکردەوە. کە گوایە مۆدێرنەتە، نەک سەراپای جیهان ناتەنێتەوە، بەڵکوو لەخودی ڕۆژاواشدا، دووچاری قەیرانی مەرگاوی بۆتەوە..
ئازیزانم، ئێمە دەڵێین سەرەڕای ئەوەی کە نوێگەری، هەمیشە پێویستی بە نۆژەن کردنەوەیە. هەمیشە پێویستی بەڕەخنەیە و ڕاسترین ڕێگە ئەوەیە کە خوێندنەوەیەکی بابەتی ڕەخنەگرانەمان بۆ مۆدێرنێتە هەبێ. کەموکووڕیەکانی دیاریبکەین. لەهەڵەکانی خۆلابدەین. لایەنە گەش و پۆزەتیفیەکانی سوودلێوەربگری.
نەک تۆ بێتیوو وەک ئەو مشکە گەواد و بێ شەڕەف و کەرە کەرباب و خوێڕیەی خۆمان بە بێ دەرپێ و بە پێوخاسی و کەرانە، دووشەش و لە دوو بێشی بدەی!..
ئێمەش دەبێت وەکو مۆدێرنێتەکانی ئەوروپا، کە پێیانوایە ڕاستە مۆدێرنێتە کەموکووڕی هەیەو دەسەڵاتیش گرفتی هەیە، بەڵام لەرێگەی ڕەخنەی ئازاد و فشاری ڕای گشتییەوە، قابیلی چارەسەرکردن و پێشخستنن، نەک هەروەک پۆست مۆدێرنێتەکان سەراپا مۆدێرنێتەکان ڕەتبکرێتەوە. و گووی بخۆ!..
ئاخر هەی کەربابینە.رەتکردنەوەی مۆدێرنێتە بۆ پۆست مۆدێرنێتە، ڕێک فەرامۆش کردن، یان بێبایەخکردن و هەڵگەڕانەوەیە لەمێژوو.
بۆیە بە هەموو ئەو مشکو کەرانە دەڵێم ئەوەی هێشتا دەزانێ مودێرنێتە قۆناغێکە تەواو نەبووە، ئەرکەکانی نەهاتوونەتەدی. بەتایبەتی لەناو گەلانی دواکەوتوودا، بەردەوام دەبێ بۆ خزمەتی بنچینە گەشەکانی مۆدێرنێتەو بۆ ڕزگارکردنی ئەقڵی مرۆڤ، ئازادی ئەقڵانیەت، دژایەتی نەریتە دێرینەو دەستکەوتەکانی دیکەی مۆدێرنێتە. بەبێ ئەوەی پێویست بکات چاو لەکەموکووڕیەکانی بپۆشێ و
سەرەرای هەر کەم و کوڕیەک و هابرماس وتەنی مۆدێرنێتە دەورانی تەواو نەبووەو دووچاری ئاستەنگ و کەموکووڕیش هاتبێت، پێویستی بە خوێندنەوەو ڕەخنەی نوێ، خیتابی فیکری و فەلسەفی نوێ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانە و دواجار بە ئێوەی مشک و کەر دەڵێم دەبێت باش بیزانن کە ئەڵتەرناتیفی مۆدێرنەتەیش، هەر مۆدێرنەتە خۆیەتی و مۆدێرنێتە وەک پڕۆسە هەربەردەوامە.
ئازیزانم دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا
لە کۆمەڵێک ڕوو و ڕەهەندەوە، ڕەخنەی پۆست مۆدێرنەکان دەکات و وڵامیان دەداتەوە.
لەبارەی کۆمەڵێک پرس و لەسەر کۆمەڵێک چەمکەوە، سەرەتا لەبارەی چەمکی ئازادی تاک و فەلسەفەی جیاوازی و پێمان دەڵێت کە
پۆست مۆدێرنەکان داهێنەری فەلسەفەی جیاوازی نین، ئەوەتەی دیموکراسی وەکوسیستەم و لە سیستەمیشدا، وەکو دەسەڵاتی عەلمانی و مەدەنی باس کراوە، فەلسەفەی جیاوازیش هێنراوەتە ئارا..
بۆیە بەهیچ چەشنێک جگە لە گووخواردن نەبێت، هیچ فەزل و چاکە و منەت و شانازییەکی داهێنانی فەلسەفەی جیاوازی بەر پۆستەکان ناکەوێت و بۆدەهەی کۆتایی سەدەی بیستەمیش ناگەڕێتەوە.
بەڵکوو ئەوشانازییە لەسەرەتای شۆڕشی دیموکراسیەوە، خەباتی هەمەلایەنەی بۆکراوە، خەباتی ئازادی ئابووری، ئازادی ژیان، ئازادی سیاسی، ئازادی فەلسەفە و بیروباوەڕ، ئەوەتەی قسە لەسەر دیموکراسی وەکو دەسەڵات کراوە، قسە لەسەر ئازادیش کراوە.
تا پێش مۆدێڕنێتە، بە دەیان ئیدەلۆژیا و ئایین و مەزهەب و شتەوە، ڕۆح و جەستەی مرۆڤیان زیندانی کردبوو، بگرە ئەقڵی مرۆڤیان بۆ خودی مرۆڤ کردبوو بە زیندانی ڕۆحی بۆ مرۆڤ و مرۆڤیان کردبوو بە دوژمن خودی خۆی، دوژمنی ئازادیەکانی، دوژمنی بیرکردەنەوە، دوژمنی زانست، و مرۆڤ و بوونی مرۆڤیان تێک پێک شکاندن بوو و بیرو هۆشی مرۆڤیان بە کۆمەڵێک بیری خورافی وتێگەیشتنی میتۆلۆژی و سادەی نازانستی و دژە لۆژیکی کەنەسی و ئایینی لەقاڵب داوبو و داگیرکردب!..
ئەرێ خاتوو مشکی بێ مێشک و کاکە کەری کەرباب، ئێوەپێم ناڵێن کێ بوو ئەقڵی مرۆڤی لەستەمی هەژمونگەری ئایین ڕزگار کرد؟
ها؟ هەی سەی کوڕی سەینە.
هەر ڕۆشنگەری و مۆدێرنەتەنەبوو؟
من ئیتر درێژەی پێ نادەم و کورد وتەنی ئەو کەسە، کەسە، سەرکە گووێک و حەرفێکی بەسە.
بۆیە لەوەندەی دەبڕمەوە و لە کۆتاییدا دەڵێم هەی بێ مێشکینەمۆدێرنێتە هەر ئەو ئایدیۆلۆژیەتە نەگریسانەی(نازیزم و فاشیزم)نییە کە پۆستەکان لەگەڵ (بۆلشەویزم-ئەویش بەهەڵە)کردویانەتە سۆنگەی نابوتکردنی مۆدێرنێتە، بەڵکوو هەزاران دەستکەوتە، پێشکەوتنە، چارەنووسی هەرەکاریگەری گەلانە.
ئەگەر مۆدێرنێتە نەبوایە ئێستا مەگەر وڵاتانی عەرەب بە حوشترو ئێمەش بەئێستر و هیندو ئەفریقیاش بە فیل هاتوچۆمان بکردبایە و دەبێ ئەوە چاک بزانن کەمۆدێرنێتە یەکێکە لە قۆناغە پرشنگدارەکانی بەشەریەت..بیر و پەیوەندی دزێوی سەدەکانی ناوەڕاستی، لەبەشێکی زۆری وڵاتاندا، خستە مۆزەخانەی نەفرەتەوە. بە تایبەتی دەسەڵاتەکانی ئایینی کریستیان و ئیسلامی).
ئینجا بە کەری کەرباب و مشکی بێ مێشک و هەموو ئەو پۆست قەحپەبابانە و کەلەپوتەکانی تری هاوبیرتان دەڵێم مۆدێرنەتە، واتە تەقینەوەی وزەکانی بیرکردنەوە؛هەڵوەشاندنی نەریتە بەسەرچوەکانی مەزەب وکۆمەڵ، هەروەها دۆزینەوەی ڕێسا گرنگ و کاریگەریەکانی ژیان و هەست و نەست، داهێنانی گوتن و گوتاری ئەقڵانی و دونیایی لەبەرانبەر گوتن و گوتاری ئەودیوی دنیاو...لەبەرەبەیانی سەدەی شانزەیەمەوە هەتا ئێستای سەدەی بیست و یەکەم، لەهەر شوێن و لەناو هەرگەلێکدا، نەریتی کۆنینە دابی دێرینەی بێکەڵک مابێ، مۆدێرنەتە چەکێکی کاریگەری دژایەتیکردنیانە. لەوساوە، هەموو بیرێکی نوێ لەناو گەلان، نەتەوەکان، سیستەمەکان، چینەکان، کەسەکان دژی بیرکردنەوەی کۆن خوڵقابێ، شانازیەکەی بۆ دەورانی مۆدێرنێتە گەڕاوەتەوەو دەگەڕێتەوە.
ئینجا کەرەکەرینە گرفتی گەورەی مۆدێرنێتە بڕواهێنان نەبووە بە حەکایەتە گەورەکان و بڕواگەورەکانی جیهان، وەک پۆست مۆدێرنێتەکان باسی لێوەدەکەن. هەڵبەتە، ڕاستە، مامەڵەی خراپ لەگەڵ حیکایەتە گەورەکاندا کراوەو هەوڵیشدراوە یەک ئاڕاستەی مێژوویی بۆ چارەنووسی مرۆڤایەتی بسەپێندرێ. ئەم هەوڵانە زیانی زۆریشیان گەیاندووە، کارەساتی گەورەشیان لێکەوتۆتەوە. وەلێ لەگەڵ ئەمەیشدابەڕاستی بڕواگەورەکانی مۆدێرنێتە بۆ بەشەریەت، بڕوای گەورەی جیهان هەژێن بوون.
لەوەتەی مرۆڤ خوڵقاوە هەتا ئەمڕۆش، بەشەریەت لەسایەی دەستکەوتە گەورەکانی مۆدێرنێتە دەحەسێتەوەو.هیچ نەتەوەیەک، گەلێک، دەوڵەتێک، بەبێ پڕۆژەی گەورە، بەبێ حیکایەتی گەورە، بەبێ وەرچەرخانە گەورەکانی ژیان، نەیتوانیووە گۆڕانی گەورەی ئازادی ئەقڵ، حیکایەتی گەورەی پیشەسازی، حیکایەتی جیاردنەوەی دین و دەوڵەت، حیکایەتی ڕۆشنگەری، مەدەنیەت، ئەقڵانی، زانست و زانیاری، ڕزگاری دیموکراسی و ڕەخنەی ڕیشەیی لەبیروڕاکانی سەدەکانی ناوەڕاست، بێنێتەدی. و ڕۆشنگەری، مەدەنیەت، علمانیەت، ئەقڵانیەت، دەوڵەتی نەتەوەیی، سیستەمی دیموکراسی، ئازادی ئەقڵ، پیشەسازی، تەکنیک، میکانیک و پشت بەستن بە جیهانی فەلسەفە دانراوەکان و بیرکردنەوەی دونیاگەرایی..تاد، هەموو ئەوانە ناونیشانی جۆراوجۆری دەسکەوتە گەورەکانی مۆدێرنیزمن.
بەهارگیان دوای ئەو قسانەی ورچە سەرک ئەستوور و قوون قەوی و ورگ زلەکە، سەبارەت بە مۆدێڕنێتە و پۆست مۆدێڕێتە، مشکەکەی سەر بە قوتابخانەی فرانکفۆرت و کەرە سووریالیستەکە، کە پێشووتر هەردووکیان زەمی مۆدێڕنێتەیان دەکرد. یەک بە دەنگ هاواریان کرد: کاکە گوومان خواردووە گەر ئیتر بە خراپی باسی مۆدێڕنێتە بکەین و بەلای پۆست گوو(مۆدێڕنێتە)دا بشکێنینەوە و بەشان و باڵێدا هەڵدەین.
دەفتەری بیرەوەرییەکانم
بەهار حاجی ئاکۆ
8ی گوڵانی 1973، دێی: ماڵی خێڵان-ڕێگای کانی ژن کوژان.
---
تێبینی: ئەو نووسینانەی نا جووتکەوانە، هەموویم لە پەڕتووکەکەی بەڕێز:مەلا بەختیارپەڕتووکیدیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا وەرگرتووە.[1]