ناونیشانی پەڕتووک: ئەلف/یا
ناوی نووسەر: #ڕەزا عەلی پوور#
شوێنی چاپ: #بانه#
چاپخانە: مانگ
ساڵی چاپ: 2020
نووسین بە مانا داهێنەرانەکەی، فاکنێر گوتەنی (ئارەقەڕشتنی ڕوحه). کەواتە دەبێ گیانت دابچۆڕێنیتە ناخی پەیڤ و ڕوحت بگوشیتە هەناوی پیتەوە لە ئەلفەوە تا یا، ئینجا بنووسیت، بە چەشنێک کە ئیدی نەتوانی نەنووسیت. ڕۆمانی (ئەلف/یا)م وا نووسی. لە یەک کاتدا شاد و شەکەتی ناو وشە و کەشف، هاوکات سەرگەردان و سەرخۆشی لابرێنتی فۆڕم و داستان و کەسایەتیی و مێژووی تۆزبردوو.
لەم ڕۆمانە شوێنکاتی چیرۆک لەوڕۆدا لە شاری #سنە# ڕوو دەدا و هاوکات وەک هێڵێکی تەریب گێڕانەوەیەک لە مێژووی 220 ساڵی ڕابردووی کوردستان و شاری سنە ئاڕاستە دەکرێت.
دژواری دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی زمانی بۆ مێژووی چەند سەدە لەوە پێشی کوردستان، لە ڕۆمانەدا هەوڵێکی زۆر بو دامەزران و خویا کردنی زمانی نڤیساری کوردی لە 220 ساڵ لەوەپیش دراوە و دیارە پڕۆژەی توێژینەوەی بەربڵاو بۆ ئەو مەبەستە، لە ئێدیت و پێداچوونەوەی کارەکە زۆر دژوارتر بووە، جودا لە گەڕانی مێژوویی و بیناسازی و جل وبەرگی ئەو کات، باسی زمان و پەخشانیش لە ئارادا بووە. [1]