بەیانی ئەمڕۆ #17-12-2022# بە فڕۆکەی JY-CII جۆری ئیمبرایەر لیگاسی 650 تەرمی #ئاکام عومەر# لە فڕۆکە خانەی لاگنهاگن شاری فرانکفۆرتەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی#.
ئەو فڕۆکەیە درووستکراوی ساڵی 2016ی ئەمەریکایە و خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عەرەب وینگ و ئەو جۆرە فڕۆکەیە تایبەتە بە باری لەناکاو و گواستنەوەی نەخۆش و شاندی خێرا و بچوک.
ئەو فڕۆکەیە لە فڕۆکەخانەی عەمانی وڵاتی ئوردون بووە و لەسەر داوای #بافڵ تاڵەبانی# لە هێڵی ئاسمانی عەرەب وینگ کاتژمێر 9ی بەیانی 16ی ئەم مانگە، بەرەو هانۆڤەر بەڕێکەوتووە و ئەمڕۆ 17ی مانگ لە کاتژمێر 4ی بەرەبەیان بە کاتی هەرێمی کوردستان لە هانۆڤەرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکەوتووە و کاتژمێر 10 و 24 خولەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتووەتەوە.
هێڵی ئاسمانی عەرەب وینگ، کە بارەگاکەی لە شاری عەمانی پایتەختی ئوردونە تاکە هێڵە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە و نرخی هەر فڕۆکەیەکی لەو جۆرە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلارە و جێگای تایبەتی نەخۆش و تیمی پزیشکی و چەند کەسێکی تێدا دەبێتەوە. [1]