سەری بتاشە، زمانی ببڕە
ئەمجا دێتەکار، دنیای پێبکڕە
مەبەست لە قەڵەمی پێنووسینە، سەری بتاشە، مەبەست لە دادانی سەری قەڵەمە بە قەڵەمدایەن، زمانی ببڕە، مەبەست لە تیژکردنی نووکی قەڵەمە، ئەمجا دێتەکار دنیای پێبکڕە، واتە: قەڵەم دوای دادان دەتوانرێ شتی پێبنووسرێ و لە ئەنجامدا دەستکەوتی ماددی لێچنگدەکەوێ. وەڵام (قەڵەم) . [1]