ناونیشانی بابەت: بۆ دابەزینی قەڵەویی ورگ و ڕێگەگرتن لە قەڵەویی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$کۆمەڵێک ئامۆژگاری زۆر گرنگ:$
1- واز نەهێنان خواردنی ژەمی بەیانی؛ نەخواردنی ژەمی بەیانی دەبێتە هۆی هەست کردن بە برسیەتی بە درێژایی ڕۆژەکە و درەنگ دەست پێکردنی سووتانی چەوری لە ناو لەش؛ پێویستە لەم وەرزەدا پێش کاتژمێر هەشت و چارەک نانی بەیانی خورا بێت.
2- ژەمەکان بە ڕێکی لە کاتی خۆی دا بخۆ هەموو ڕۆژێک.
3- بڕێکی زۆر سەوزە و میوە بخۆ؛ چونکە ئەم خۆراکانە کالۆری کەمیان تێدایە؛ بۆیە هەست بە تێری ئەکەیت و ماوەیەکی زیاتر لە ناو گەددە دەمێنەوە.
4- ڕۆژانە وەرزش بکە، لانی کەم بە پێ بڕۆ؛ ئەگەر نەتوانی هەموو نیو کاتژمێر جارێک سێ خولەک پیاسە بکە لە ناو ژوورەکەت لە شوێنی کار و ماڵەوە.
5- ئەگەر بێهێز بووی؛ ئاو بخۆرەوە یەکەم جار چونکە ڕەنگە تینووت بێت نەوەک برسیت بێت.
6- ئەو خواردنانە بخۆ کە ڕیشاڵیان زۆر تیایە وەک دانەوێڵە تەواوەکان (وێنەی برنجی بۆر و نانی ئاردی بۆر) و سەوزە و میوە.
7- لە کاتی نان خواردن قاپی بچووک بەکار بهێنە؛ لە کاتی چێشت لێنان تەنیا بەشی ئەو ژەمە و ئەندامانی خێزان خواردن ئامادە بکە.
8- بە تەواوی واز مەهێنە لەو خواردنانەی زۆر حەزت لێیە؛ بەڵام درەنگ درەنگ و زۆر کەمی لێ بخۆ.
9- پسکیت و نەستەلە هەڵ مەگرە لە ناو ماڵ یان مەیخەرە ناو جانتای دەستەوە بۆ کاتی برسیەتی؛ میوە هەڵگرە.
10- هەوڵ بدە پێش کاتژمێر (11) ی شەو یان زووتر خەوت لێ کەوت بێت؛ لانی کەم زۆربەی ڕۆژەکانی هەفتە.
11- ئەگەر چوویت بۆ سەیران؛ بچۆ بۆ گەڕان و جەو گۆڕین؛ نەوەک خواردنی چەندین جۆری خواردن و شیرینی و چەرەساتی زۆر و دانیشتن و بەکارهێنانی ئەنتەرنێت و سەیرکردنی تەلەفزێون.
12- ڕۆژانی هەینی و پشووەکان تۆ هەمان کەسیت؛ بۆیە بڕێکی زۆر خواردن مەخۆ کە سێ هێندەی ڕۆژانی تر بوو؛ یەک جۆر خواردن بخۆ کە حەزت لێیەتی؛ کەمێک وەرزش زیاتریش بکە.
13- دوور بکەوەرەوە لە شێوازی هەڵە لە خواردنی ڕۆژانە وەک:
- خواردنی فاست فوود وەک هەمبەرگر و گەس و پیتزا.
- خواردن ڕاستەوخۆ یان ماوەیەکی کەم پێش خەو شەوانە.
- خواردن بەپەلە.
- پاڵ کەوتن ڕاستەوخۆ پاش خواردن.
خواردنی ناتەندرووست وەک خواردنی شیرینی و چەوری و خواردنەوە گازی و کحولیەکان و برنی سپی و ئاردی سفر و زۆر بەکارهێنانی چەوری ئاژەڵ و زەیتی موهەدریجی ڕووەکی بۆ چێشت لێنان. [1]